Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:32

سەرۆکی فەڕەنسا رەگەزنامەی بەخشییە ئەو کۆچبەرەی منداڵێکی لەمردن رزگارکرد

بەھۆی بەھێزیی جەستەی و بوێریی خۆیەوە
کوردستان TV
100%


پەنابەرێک لە فەڕەنسا، کاتێک بینی ژیانی منداڵێک لە مەترسیدایە، بەھۆی بەھێزیی جەستەی و بوێریی خۆیەوە، توانی ژیانی منداڵەکە ڕزگار بکات.

ئەمڕۆ دووشەممە 28/5/2018، ماڵپەڕی (BBC)ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە، کە لە (پاریس)ی پایتەختی فەڕەنسا، مامودو گاساما، کە پەنابەرێکی خەڵکی وڵاتی (مالی)یە، بینی لە نھۆمی چوارەمی شوقەیەک، منداڵێک لە بالۆکنییەکەیە و خەریکە دەکەوێتە خوارەوە و ژیانی لە مەترسیدایە، بۆیە بەھۆی بەھێزی جەستەی و بوێریی خۆیەوە، بەسەر بەشی پێشەوەی شوقەکەدا کەوت و ژیانی منداڵەکەی لە مردن ڕزگار بکات.

ئیمانۆئێل ماكرۆن ئەمڕۆ دووشەممە لە كۆشكی سەرۆكایەتی فەڕەنسا (ئیلیزێ) پـێشوازی كرد لە مامادۆ گاسامای، تەمەن 22 ساڵ، كە شەممەی رابردوو توانی منداڵێك لە مردن رزگاربكات، كە نزیك بووی لەوەی لە ئاپارتمانێك بكەوێتە خوارەوە.

مامادۆ گاسامای هاوشێوەی سپایدەرمان بەسەر بینایەكی پاریسی پایتەخت سەركەوت و توانی منداڵێك ڕزگاربكات لەوەی لە نهۆمی چوارەمی بیناكەوە بەرببێتەوە، بەهۆیەوە ماكرۆن مەدالیای ئازایەتی بە مامادۆ بەخشی و پـێی وت، "بوویتە نمونە بۆ ملیۆنان كەس، بۆیە شتێكی سروشتیـیە نیشتمان لە بەرامبەرتدا بەوەفابێت"، هاوكات پـێشنیاریشی بۆ كرد بچێتە ڕیزەكانی تیمی ئاگركوژێنەوەی فەڕەنسا.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشكرد، ئیدی بە شێوەیەكی یاسایی لە فەڕەنسا دەبێت و ئەگەر خوازیاربێت ئەوا لە ئەمڕۆوە دەستدەكرێت بە ڕێوشوێنەكانی پـێویست بۆ ئەوەی رەگەزنامەی پـێببەخشرێت.

 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.