Erbil 38°C چوارشەممە 22 تەمووز 07:37

نانی (جۆ) بخۆین یان نانی (گه‌نم)؟

یارمه‌تی مژینی پێكهاته‌كانی خۆراك ده‌دات بۆ جه‌سته‌
کوردستان TV
100%

توێژینه‌وه‌كان ده‌ریان خستووه‌ نانی بۆر(جۆ) ڕێژه‌یه‌كی باش ڕیشاڵی سروشتی له‌ پێكهاته‌كه‌یدا هه‌یه‌ ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده‌و ڕیخۆڵه‌.

هه‌روه‌ها نانی بۆر كرداری هه‌رسكردن ئاسان ده‌كات‌و یارمه‌تی مژینی پێكهاته‌كانی خۆراك ده‌دات بۆ جه‌سته‌، هاوكات نانی جۆ هۆكاره‌ بۆ دابه‌زاندنی كێش به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كات وا هه‌ست ده‌كه‌یت تێریت‌و ئاره‌زووی خواردن كه‌م ده‌كات.

ده‌رباره‌ی نانی سپی(گه‌نم)، ئه‌گه‌ر بێت‌و كه‌په‌كه‌كه‌ی لا نه‌برێت‌و نه‌بێژرێته‌وه‌، هه‌مان سوودی نانی جۆی هه‌یه‌، به‌ڵام تا ئێستا نه‌بووه‌ به‌ نه‌ریت له‌ شوێنه‌ گشتییه‌كان له‌پاڵ نانی سپی نانی بۆر(جۆ) به‌كاربهێنرێت به‌ تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی خواردنی خێراو له‌فه‌ی لێ ده‌فرۆشرێت.

 سه‌رچاوه‌/ له‌شكر حه‌مید ئه‌ندازیاری خۆراكه‌

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.