لیژنەى باڵاى ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بۆ لێکۆڵینەوە لە ساختەکارییەکان بانگهێشتى چوار بەرپرسى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان کردووە بۆ گفتوگردن لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.
ئەو لیژنەیەى حکومەتى عێراق کە بۆ لێکۆڵینەوە لە ساختەکارییەکان پێکیهێناوە نوسراوێکی ئاڕاستەى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکان کردووە و داوای لە هەریەکە لە سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیاران و سەرۆکى بازنەى هەڵبژاردنەکان و بەرپرسى هەڵبژاردنەکانى دەرەوە و بەرپرسى ئامێرى زانیاریەکان کە سەرپەرشتى کارى ئامێرەکانى دەنگدانى کردووە ئەمڕۆ لە لیژنەى دەستپاکی ئامادەبن.
سەرۆكی دیوانی چاودێری دارایی بە وەكالەت لە نوسراوێكدا رایگەیاند، هەریەكە لە سەرۆكی ئەنجومەنی كۆمسیاران و سەرۆكی بازنەی هەڵبژاردن و بەرپرسی هەڵبژاردنەكانی دەرەوە و بەرپرسی تەكنەلۆژیای زانیاری كە سەرپەرشتی ئامێرەكانی دەنگدانیان كردووە لە هۆڵی (خولد) و ئەمڕۆ دوشەممە لە بارەگای دیوانی چاودێری دارایی لە بەغدا ئامادەبوون.
لیژنەی لێكۆڵینەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەلایەن حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە سەرپەرشتی دەكرێت، لیژنەكە داوای لە كۆمسیۆن كردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێردا ناوی دەنگدەرانی دەنگدانی دەرەوە و تایبەت و ئاوارەكان و مەرجدارەكان لەسەر سیدییەك رادەستی كۆمیسیۆن بكات.
لیژنەی لێكۆڵینەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەروەها داوای نمونەی (ئێس دی رام)ی سندوقەكانی كەركوك (داقوق، ناوەندی كەركوك، واست، تسعین) كردووە.
هەروەها لە سەڵاحەدینیش (سامەرای دەوروبەر، ئامادەیی بازرگانی، ناوەندی بێجی 3، خوێندنگەی تەقوا) كراوە، لەگەڵ راپۆرتێك لەبارەی دەنگدەرانی گشتی لە پارێزگای سەڵاحەدین.
کۆمیسیۆن پێشوازی لەو لیژنەیە دەکات لەبارەی هەڵبژاردنەکان پێکهێنراوە
لای خۆشیهوه مەعن هیتاوی، سەرۆکی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رۆژی یەکشەممە 27-5-2018 نووسراوێکی بۆ ئەو لیژنە باڵایە کردووە، کە بە بڕیاری ژمارە 198ی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی لێکۆڵینەوە لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێکهێنراوە.
وەک لە نووسراوەکەدا هاتووە، کۆمیسیۆن ئامادەیە هاوکاری تەواو لەگەڵ لیژنەکە بکات و داتا و زانیاری پێویست بدات، هەروەها وەڵامی هەر پرسیارێک بداتەوە کە لەبارەی چۆنێتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان هەیانە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.