کۆنگرێسی ئەمریکا سزای بە سەر دوو گرووپی کاریگەری ناو حەشدی شەعبی سەپاند، ئەوانیش "عەسائیبی ئەهلی حەق و حەرەکەی حیزبوڵڵای نوجەبا"ن.
کۆنگرێس سزای بەسەر ئەو کەسە بیانیانەشدا سەپاند، کە کار بۆ ئەو دوو گروپە دەکەن و بە کۆشکی سپی دەڵێت، دەبێ دۆناڵد ترەمپ سزاکان جێبەجێبکات.
به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌یه‌كی كۆنگرێسی ئه‌مریكی كه له میدیاكانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ر یه‌كه له عه‌سائیبی ئه‌هلولحه‌ق و بووتنه‌وه‌ی نوجه‌با و حزبوڵلای عێراق وه‌ك تیرۆریست پۆلێنكراون.
ئه‌و گرووپه شیعه مه‌زهه‌به چه‌كدارانه‌ی عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه پاڵپشتی و ئاراسته ده‌كرێن و له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندن جار هه‌ڕه‌شه‌یان له هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و ناوچه‌كه كردووه تا پاشه‌كشه بكه‌ن و ئه‌گه‌ر نه‌كشێنه‌وه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ریان.
له چه‌ند مانگی رابردووش‌دا سه‌ركرده‌كانی ئه‌و گرووپه شیعییانه له لوبنان و له نزیك سنووره‌كانی ئیسرائیل ده‌ركه‌وتن وه‌ك هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل لێكدرایه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.