موقتەدا سەدری سەركردەی رەوتی سەدر لە عێراق رایگەیاند ، هیوادارین ئێران دەست لە كاروباری ناوەخۆی عێراق وەرنەدات بەوەی وڵاتێكی دراوسێیە و ترسی هەیە لە سەر بەرژەوەندیەكانی لە ناوچەكە .
لە وەڵامی پرسیارێكدا بۆ ژمارەیەك سیاسەتمەداری عێراقی موقتەدا سەدر رایگەیاند زۆر لە بەرپرسان و سیاسەتمەدان دەپرسن كە پێكهێنانی حكومەتی عێراق بەبێ رەزامەندی ئێران ناكرێت ، ئێمەش دەڵێین ئێران وڵاتێكی دراوسێیە و ترسی لە سەر بەرژەوەندیەكانی هەیە ، بەڵام هیوادارین دەست لە كاروباری عێراق وەرنەدات و رەتیشدەكەینەوە كە هیچ وڵاتێك دەست لە كاروباری ئێران وەربدات .
لەبارەی ئەمریكاش موقتەدا سەدر رایگەیاندووە كە ئەمریكا وڵاتیكی داگیركارە و بەهیچ شێوەیەك رێگە بە دەستوەردانی ئەو وڵاتە لە كاروباری عێراق نادەین.
بە گوێرەی ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی 12ی ئایار، لیستی سائیروونی موقتەدا سەدر، لیستی یەكەمی عیراقە 54 كورسی خولی داهاتووی پەرلەمانی عێراقی بەدەستهێناوە، هەرچەندە تا ئێستا پەرلەمانی عێراق بە ئەنجامەكە رازی نەبووە.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.