Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 05:41

بکوژانی ئه‌و خێزانه‌ مه‌سیحییه‌ ده‌ستگیرکران

له‌لایه‌ن گروپێكی سێ كه‌سی كوژران
کوردستان TV
100%

هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ستگیر كرد كه‌ تۆمه‌تباربوون به‌ كوشتنی خێزانێكی مه‌سیحی له‌ ناوه‌راستی به‌غدا.

به‌ پێی هه‌واڵی میدیایه‌كی عێراقی كه‌ له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌كان گواستویه‌تییه‌وه‌، تیمێكی هاوبه‌ش له‌ ئاسایشی نیشتمانی و پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان و فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا و به‌سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی وه‌یزی ناوخۆ، توانیویانه‌ ئه‌و بانده‌ ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ هه‌ڵسابوون به‌ كوشتنی خێزانێكی مه‌سیحی له‌ناوچه‌ی مه‌شته‌ل-ی به‌غدا.

ئه‌م خێزانه‌ مه‌سیحییه‌ له‌ به‌رواری 3-3-2018 له‌ ناوه‌راستی به‌غدا له‌لایه‌ن گروپێكی سێ كه‌سی كوژران و كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری به‌دوای خۆیدا هێنا.

ئاماده‌كردنی: رزگار

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.