Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 21:29

کۆڤاسیچ دەگەرێتەوە خولى ئیتاڵیا

کۆڤاسیچ له‌ ٢٠١٤ بە گرێبه‌ستێكى ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتەرمیلانه‌وه‌ ڕووی كرده‌ ریال مه‌درید
کوردستان TV
100%


پێگه‌ى  ئاسى ئیسپانى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ، کۆڤاسیچ و یانه‌ى یۆڤانتۆس به‌شێوه‌ی سه‌ره‌تایی ڕێكه‌وتون له‌وه‌رزى داهاتوو ئه‌و یاریزانه‌ له‌ریزی یانه‌ ئیتالیه‌كه‌ یاری ده‌كات .
 کۆڤاسیچ له‌ ٢٠١٤ بە گرێبه‌ستێكى  ٤٠ ملیۆن یۆرۆ لە یانەی ئینتەرمیلانه‌وه‌ ڕووی كرده‌ ریال مه‌درید . ئاس رایده‌گه‌یه‌نێت یۆڤانتۆس ئاماده‌یه‌ بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بدات به‌یاریزانى ناوبراو .  
كۆڤاسیچ یاریزانێكى دیار بۆ ریال مه‌درید ، له‌یاریه‌كانى بۆ یانه‌كه‌ سودى هه‌بووه‌ ، پێگه‌ى دیار بووه‌له‌ریزه‌كانى یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ ،  بۆیه‌ له‌ئێستادا یاریزانى ناوبراو له‌لایه‌ن یۆڤانتۆسه‌وه‌ هه‌وڵى په‌كلێش كردنى ده‌درێت له‌پێناو گواستنه‌وه‌ى بۆ ریزه‌كانى یانه‌ . 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.