Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 05:26

زیاتر له‌ یه‌ک ملیۆن حه‌بى هۆشبه‌ر له‌ کۆگاکانى فڕۆکه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا

ئه‌و حه‌بانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كانه‌دا هاتووه‌
زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن حه‌بى هۆشبه‌ر له‌ كۆگاكانى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا ده‌ستى به‌سه‌ردا گیرا
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى ئه‌ل-غه‌د پرێس دوێنى دووشه‌ممه‌ 28ى ئایارى 2018، ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى بڵاوى كرده‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن حه‌بى هۆشبه‌ر له‌ جۆرى ئارتین دا گیرا.

له‌به‌یانامه‌یه‌كدا به‌ڕێوبه‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ئاشكراى كرد، پڕۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌پێى یاداشتى ده‌ستگیركردن بووه‌ و توانراوه‌ بڕى 800،036،1 حه‌بى هۆشبه‌ر له‌ كۆگاكانى باركردنى فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غداى نێوده‌وڵه‌تى ده‌ستى به‌سه‌ردا بگیرێت.

به‌ڕێوبه‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى روونیشی كردۆته‌وه‌، ئه‌و حه‌بانه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى یه‌كێك له‌ كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كانه‌دا هاتووه‌، وه‌ك كه‌لوپه‌لى جوانكارى و ئیكسسواراتى مۆبایل پێناسه‌كراون.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌ڕێوبه‌رایه‌تى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى پێشتر له‌ 8ـى ئایار توانیویان بارێكى مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ پێكهاتبوو له‌ 400 هه‌زار حه‌بى هۆشبه‌ر له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى.

هه‌روه‌ها له‌ 9ـى مانگى شوباتدا توانیویانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر 7 ملیۆن حه‌بى هۆشبه‌ر بگرن له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌ له‌ ڕێگاى فڕۆكه‌یه‌كی توركیه‌وه‌ هاتبووه‌ نێو خاكی عێراق  و حه‌به‌ هۆشبه‌ره‌كانیش له‌ دروستكراوى وڵاتى ئه‌ڵمانیا بوون.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.