هۆشیاری زێبارى ئه‌ندامى مه‌كته‌بی سیاسی پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له‌په‌یامێكى كورتدا له‌په‌یجى تایبه‌ت به‌خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ڕایده‌گه‌یه‌نێت :
هاوئاوازییەک لە نێوان سه‌لیم جبورى سەرۆکی دۆڕاوی ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌هه‌ڵبژاردن و حكومه‌ت هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى لە ژێر پاڵنەری خۆپەرستی و کەسیدا، وڵات بەرەو نادیار بەرن.
ناوبراو راشیده‌گه‌یه‌نێت پێویستە لەسەر هەموان، بریتیە لە دانایی و ژیری و پابەندبوون بە یاسا و دەستوور، گەلیش سەرچاوەی دەسەڵاتەکانه
ئێواره‌ى ڕۆژى هه‌ینى پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر پڕۆژەبڕیارێک دا کە تێیدا داوادەکات بە ژماردنەوەی لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردن بەدەست.
بەپێی بڕیارەکەی پەرلەمان، لە سەرتاسەری عێراق لە 10%ی دەنگەکانی هەڵبژاردنەکەی 12ی ئایار بەدەست دەژمێردرێنەوە، ئەوەش دوای ناڕەزای ژمارەیەک لیست و قەوارەی سیاسی لە دەنگەکانیان.
پەرلەمانی عێراق بڕیاریداوە بە رەتکردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی دەنگەکانی دەرەوەی وڵات و ئاوارەکانی پارێزگاکانی ئەنبار، نەینەوا، دیالە و سەلاحەدین.
لە بڕیارەکەی پەرلەمانی عێراقدا هاتووە، ئەگەر دوای بەدەست ژماردنەوەی لە 10% دەنگەکان جیاوازی گەیشتە رێژەی لە 25% ئەوا سەرتاسەری عێراق بەدەست هەژماردەکرێتەوە.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.