Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:28

لە بەلجیکا چەکدارێک تەقە لە دوو پۆلیس دەکات

ژنێكیش به‌ بارمه‌ته‌گیراوه‌
کوردستان TV
100%


لە هێرشێکى چەکداریدا لە بەلجیکا دوو پۆلیس و هاوڵاتییەکى مەدەنى کوژران و هێرشبەرەکەش لە لایەن پۆلیسەوە کوژراوە .

سەرچاوە هەواڵییەکانى بەلجیکا بڵاویان کردەوە، کەسێک لە شاری لییج لە دواى ئەوەى توانیویەتی چەکی پۆلیسێک بفڕێنێت تەقەی لە دوو پۆلیس کردووە و کوشتونى دواتر هاوڵاتییەکى مەدەنیشی کوشتووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، هێرشبەرەکە لە دوای ڕووداوی تەقەکردنەکە چووەتە ناو خوێندگایەکەوە چەند کەسێکى بە بارمتە گرتووە و دواتر هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردووەتە سەری و کوشتوویانە.

پاش ئه‌وه‌ی دوو پۆلیس و كه‌سێكی دیكه‌ی له‌و شوێنه‌دا كوشتووه‌، ژنێكیشی به‌ بارمته‌گرتووه‌ كه‌ له‌ قوتابخانه‌ ناوه‌ندییه‌كه‌ كاری ده‌كرد، دواجار ره‌وشه‌كه‌ به‌ برینداربوونی پۆلیسێكی دیكه‌ كۆنترۆڵكراوه‌و ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ كوژراوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.