سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگهیاند: هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن كارێكی نادروستە، سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی لە لێدوانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە هۆشداری داوە.
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایدەگەیەنێت، كە داواكارییەكان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن كارێكی نادروستە، سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕی لە لێدوانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كە هۆشداری داوە لە هەڵگیرسانی شەڕی ناوخۆ ئەگەر هەڵبژاردن هەڵبوەشێتەوە.
حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنفرانسی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆیدا دەربارەی بڕیارەکەی دوێنێی پەرلەمان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕایگەیاند، داواکردن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان کارێکی ناڕاستە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سەرسوڕمانی خۆشی دەربڕیوە لە لێدوانی کۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان سەبارەت بەوەی وڵات ڕووبەڕووی شەڕێکی ناوخۆیی دەبێتەوە، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە هەڵوەشێنرێتەوە.
سەبارەت بە خزمەتگوزارییەكانیش عەبادی روونیكردەوە كە لەماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا چەند وێستگەیەكی نوێی بەرهەمهێنان بۆ سیستمی كارەبا زیاد دەكرێێن، كە ئەوەش دەبێتە هۆی باشبوونی پێدانی كارەبا.
ئەو وتانەی عەبادی لەکاتێکدایە دوێنی 28ی ئایار لە کۆبوونەوەی نائاسایی پەرلەمانی عێراق، بڕیاردرا لە سەدا 10ی دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بە دەست هەژماربکرێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.