Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:56

ئه‌میر و ئالان گۆرانییه‌کی دوێت بڵاوده‌که‌نه‌وه‌

گۆرانی " گه‌شت ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ژێر ناوی " گه‌شت " هه‌ردوو هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ "ئالان جه‌مال  و ئه‌میر موراد " گۆرانییه‌كی تازه‌ به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ .

ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ به‌شێك له‌ گۆرانییه‌ كۆن و فۆلكلۆرییه‌كانیان دووباره‌ كردووه‌ته‌وه‌ و ته‌نیا له‌ نێو ماڵپه‌ری " یوتیوب " به‌ شێوه‌ی ده‌نگ بڵاویانكردووه‌ته‌وه‌ ، گۆرانی " گه‌شت ماوه‌كه‌ی 8 خوله‌كه‌ و تا ئێستا دیار نییه‌ ئاخۆ به‌ شێوه‌ی كلیپ بڵاویده‌كه‌نه‌وه‌ یا به‌ شێوه‌ی دیكه‌ .

پێشترییش ئه‌م دوو هونه‌مه‌نده‌ به‌ یه‌كه‌وه‌  ژماره‌یك گۆرانی دیكه‌یان به‌ شێوه‌ی دوێت بڵاوكردووته‌وه‌ ، هونه‌رمه‌ند ئالان كاره‌كانی كلیپه‌ تازه‌كه‌ی ته‌واو بووه‌ و بریاره‌ به‌م نزیكانه‌ بڵاویبكاته‌وه‌ .
 

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.