Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 05:39

سه‌رۆکایه‌تى کۆمار راگه‌یه‌ندراوێکى له‌سه‌ر ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌کان به‌ده‌ست بڵاوکرده‌وه‌

سه‌رۆكایه‌تى كۆمار: پێویستە رێوشوێنە ئوسوڵییەکان بگیرێتە بەر
کوردستان TV
100%

نوسینگه‌ى راگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى عێراق، بڵاویكرده‌وه‌، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات، بە کۆمیسۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنیشەوە، پابەندی تەواوی حوکمەکانی دەستور و یاسا پەیڕەوکراوەکانی تایبەت بەو پرسه‌ بن.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌،"پێویستە رێوشوێنە ئوسوڵییەکان بگیرێتە بەر، کە قانون رێساکان دایان ناوە، سەبارەت بە پیاداچوونەوە بە تانە و نارەزاییەکان، و هەموو مەسەلەکانی پەیوەندیدار و پەیوەست بە هەڵبژاردنەکە".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ خراوه‌ته‌ڕوو"سەرۆک کۆمار، پەرۆشە بۆ گرتنەبەری هەمو رێوشوێنێکی پێویست بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتیی پرۆسەی دیموکراسیی بەپێی حوکمەکانی دەستور و بەو جۆرەی بەرژەوەندیی باڵای نیشتمانیی وڵات دەپارێزرێت".

دوێنێ په‌ڕله‌مانى عێراق، بڕیاریدا به‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌ستیى، سه‌دا ١٠ی کۆی دەنگەکان و هه‌روه‌ها ده‌نگدانى ده‌ره‌وه‌ى وڵات و ئاواره‌كانى ره‌تكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ چه‌ند وێستگه‌یه‌كى ده‌نگدانى تایبه‌ت.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.