رۆژى سێ شه‌ممه 29ى ئایاری 2018 ، به ئه‌نجامدانی چوار یاریی له‌سه‌ر چوار یاریگایی جیاواز په‌رده له‌سه‌ر یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان دادرایهوهو له‌یه‌كێك له‌و یاریانه‌شدا یانەی شێروانه‌ی تاكه نوێنه‌ری گه‌رمیان له خولی نایاب میوانداری یانەی هه‌ندرێنی شاری هه‌ولێری كرد.
ده‌ست پێكی یاریه‌كه شێروانه به‌به‌هێزی ده‌ستی پێكردو خوله‌كی ٥ بیلال صاڵح له‌لێدانێكی ڕاسته‌وخۆدا به‌ختی خۆی تاقیكرده‌وه به‌ڵام تۆپه‌كه به‌سه‌ر ستونی گۆڵدا تێ په‌ڕی یاریه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بوو شێروانه درێژه‌ی به فشاره‌كانیدا و یانه‌ی میوانیش به هێرشی پێچه‌وانه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه‌و خوله‌كی ۲٤ ستونی گۆڵ ڕێگری كرد له هه‌ژاندنی تۆڕی گۆڵی یانه‌ی هه‌ندرێن كاتێك هێمن ڕزگار له ناوچه‌ی سزا شوتێكی ئاراسته‌ی گۆڵ كرد،فشاره‌كانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا به‌رده‌وامی هه‌بوو ئه‌نجامی ئه‌م فشارانه‌ش به‌رهه‌مه‌كه‌ی له‌خوله‌كی ۲٨دا به‌ده‌ست هات كاتێك هێمن ڕزگار گۆڵی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ی تۆمار كرد‌و یانه گه‌رمیانیه‌كه‌ی به‌گۆڵێك پێش خست،یه‌ك خولهك پاش ئه‌مه‌ش وهزاع مالك نزیك بوو به شوتێك گۆڵی دووه‌می شێروانه تۆمار بكات به‌ڵام محمد یاسینی گۆڵپارێز لێهاتوانه تۆپه‌كه‌ی دوورخسته‌وه‌و پێشكه‌وتنی شێروانه به‌گۆڵێك ناونیشانی به‌شی یه‌كه‌می یاریه‌كه بوو.
نیوه‌ی دووه‌م پێچه‌وانه‌ی نیوه‌ی یه‌كه‌م هه‌ندرێن به‌به‌هێزی ده‌ستی پێكرد پاش هێنانه ژوره‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ ته‌های یاریزانی به‌ئه‌زمونی یانه‌كه له جێگه‌ی مالك علی چه‌ن هێرشێكی یه‌ك له‌دوای یه‌كیان خسته سه‌ر گۆڵی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا و له خوله‌كی ٥٨دا هه‌ڵگورد خالد گۆڵی یه‌كسان بوونی بۆ یانه‌ی هه‌ندرێن تۆمار كرد‌و یاریه‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه خاڵی سه‌ره‌تا،گۆڕانكاریه‌كانی هه‌ردوو ڕاهێنه‌ر ده‌ستی پێ كرد‌و گۆڕانكاریه‌كانی ئه‌حمد دحامی ڕاهێنه‌ری شێروانه به‌رگێكی تری به‌به‌ری یاریه‌كه‌دا كردوو به‌ته‌واوی جڵه‌وی یاریه‌كه‌یان گرته ده‌ست به‌ڵام هێرشه‌كانیان هیچ ئه‌نجامێكی نه‌بوو تا خوله‌كی ٨۰ی یاریه‌كه یوسف سعیدی ناوبژیوان فیكه‌ی لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی شێروانه لێداو بیلال ساڵه‌حیش سه‌ركه‌وتوانه جێ به‌جێی كرد‌و كۆی گۆڵه‌كانی شێروانه‌ی كرد به‌دوو گۆڵ‌و یانه‌كه‌ی پێش خست یاریه‌كه‌ش له خوله‌كه‌كانی كۆتای نزیك بویه‌وه‌و خولهكهكی ۹۰+۳ ناوبژیوان کارتی سوری بەڕووی بیلال ساڵەحی خاوەن گۆڵی دووەمی شێروانە بەرزکردەوەو پاش ئەمەش فیکەی کۆتای یاریەکەی لێدا،بەم ئەنجامەش کۆی خاڵەکانی شێروانە بوو بە ۱٦ خاڵ‌و کۆتای ڕیزبەندی خولەکەی گرتوەو هەرچی یانەی هەندرێنشە بە ۲٥ خاڵ‌و بە گرتنی پلەی سێیەم کۆتای بە ئەم وەرزە هێنا.
هه‌ردى حه‌سه‌ن
راگه‌یاندنى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.