Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 23:36

یانه‌ی نه‌ورۆز به‌بردنه‌وه‌ی له‌برایه‌تی مانه‌وه‌ی له‌خوله‌که‌ مسۆگه‌ر کرد

له‌گه‌ڕی هه‌ژده‌ى خولدا
کوردستان TV
100%


رۆژى سێشه‌ممه‌ 29 ى ئایاری 2018 ، یاریه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایابی كوردستان كۆتای هات‌و له‌یه‌كێك له‌یاریه‌كانی هه‌فته‌ی چواره‌می خوله‌كه‌شدا یانه‌ی نه‌ورۆز له‌یاریگا‌و له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا میوانداری برایه‌تی كرد.
گێمی یه‌كه‌می یاریه‌كه‌ هه‌ردوو یانه‌ به‌هێرشكردن ده‌ستیان به‌یاری كرد‌و یاریزانانیش به‌ختی خۆیان به‌هێرشه‌كان تاقیده‌كرده‌وه‌، به‌ڵام هیچ له‌هێرشه‌كان سودیان نه‌بوو ئه‌و گێمه‌ش به‌بێ‌ گۆڵ كۆتای هات.
گێمی دووه‌م یاریه‌كه‌ زیاتر به‌هێزی به‌خۆیه‌وه‌ بینی‌و له‌ئاكامی یه‌كێك له‌هێرشه‌كاندا‌و له‌خوله‌كی 60دا ناوبژیوان لێدانێكی سزای بۆ یانه‌ی برایه‌تی هه‌ژمار كرد، به‌ڵام هه‌ورامان رزگار نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتووبێت‌و لێدانه‌كه‌ی خسته‌ ده‌ره‌وه‌ی یاریگا.
دوای له‌ده‌ستدانی لێدانه‌ سزاكه‌ یاریه‌كه‌ زیاتر به‌هێزی به‌خۆیه‌وه‌ بینی، به‌ڵام گۆڵكردن دواكه‌وت بۆ خوله‌كی 90+2 كاتێك دیلان سۆران به‌لێدانی گۆڵی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی نه‌ورۆزی تۆمار كرد‌و به‌مانه‌وه‌شیی له‌خوله‌كه‌ له‌گه‌ڵ هانده‌ران ئاهه‌نگی سه‌ركه‌وتنیان گێرا.
به‌و بردنه‌وه‌یه‌ یانه‌ی نه‌ورۆز بووه‌ خاوه‌نی 18خاڵ‌و پله‌ی شه‌شه‌می مسۆگه‌ر كرد‌و یانه‌ی برایه‌تیش به‌28خاڵ بووه‌ خاوه‌نی پله‌ی دووه‌می خوله‌كه‌.


ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د – سلێمانی
راگه‌یاندنى یه‌كێتى ناوه‌ندى تۆپى پێى كوردستان

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.