سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رای گه‌یاند كه كه‌سێك كوژراوه و چواری تریش (به‌دیل) گیراون له شه‌ڕێكی هۆزه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایه‌ته‌ختی عێراق و هۆكاره‌كه‌شی پارچه شووتییه‌ك بووه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رای گه‌یاند: دوێنی له شاری به‌غدا شه‌ڕ له نێوان هه‌ردوو تیره‌ی فرێجات و غه‌ره له گه‌ڕه‌كی تاریق له شاری سه‌در له رۆژهه‌ڵاتی به‌غدا رووی داوه كه به‌ره‌و به‌كارهێنانی چه‌كی سووك و ناوه‌ند په‌ره‌ی سه‌ندووه و بووه‌ته هۆی كوژرانی كه‌سێكی فرێجات و به‌دیلگرتنی چوار كه‌سیتریان،هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند، شه‌ڕه‌كه له‌سه‌ر پارچه شووتییه‌ك دروست بووه.
شایانی باسه زۆر جار له‌سه‌ر شتێكی زۆر ساده و ساكار شه‌ڕێكی گه‌وره دروست بووه و جارجاریش حكوومه‌ت چه‌كی قورسی به‌كار هێناوه بۆ كۆنترۆڵكردنیان و قوربانی زۆریان لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه/ به‌غداد توده‌ی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.