رۆژی چوارشەممە 30-5-2018 ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆ پڕۆژه‌یاسای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نه‌كه كرد و بڕیاره شه‌ممه‌ی داهاتوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ بكرێت.
لە پەرلەمان پڕۆژەیاسایەك بۆ پێداچوونەوە بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ئامادەکراوە. پڕۆژەیاساکە خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و بڕیاریشە شەممەی داهاتوو خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکرێت.
ئه‌گه‌ر بێتوو ئه‌م پرۆژه یاسایه په‌سه‌ند بكرێت ئه‌وه هەموارە دەتوانرێت لە سەرتاسەری عێراق پرۆسەی جیاکردنەوە و هەژمارکردنەوەی دەنگەکان بە دەست ئەنجامبدرێت.
بەپێی پرۆژە یاساکە دەبێت دەنگدانی تەواوی پارێزگاکانی عێراق بەدەست هەژمار بکرێنەوە و دەنگەكانی دەرەوەی وڵاتیش ھەمووی رەتدەكرێنەوە.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردن كە هاوپەیمانی سائیروون پلەی یەكەمی بەدەستهێنا و هاوپەیمانی فەتح پلەی دووەم و عەبای بە هاوپەیمانی نەسڕ پلەی سێیەم، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش پارتی دیموكراتی كوردستانیش پله‌ی یه‌كه‌می به ده‌ستهێنا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.