نیازی میعماری ئۆغڵو، بڕیارده‌ری په‌رله‌مانی عیراق له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد كه رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوون بۆ دانیشتنه‌كانی پێشووی په‌رله‌مان رێژه‌یه‌كی ته‌واو بووه و واژوی ئاماده‌بووانیش هه‌ن، پێشتریش 195 په‌رله‌مانتار بۆ كۆبونه‌وه‌كه كۆكراوه‌ته‌وه.
نیازی میعماری ئۆغڵو وتیشی" كێ گومانی له رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران هه‌یه، ده‌توانێت له دادگای فیدڕاڵی تانه بدات.
بڕیارده‌ی په‌رله‌مانی عیراق راشیگه‌یاند" ئه‌وه‌ی ئێمه‌ی سه‌رسام كردوه، ئه‌وه‌یه هه‌ندێك لایه‌ن هه‌یه كه خۆشیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه زه‌ره‌رمه‌ندن، كه‌چی تانه له رێژه‌ی یاسایی ئاماده‌بوونی په‌رله‌مانتاران ده‌ده‌ن.
بڕیارده‌ی په‌رله‌مانی عیراق رایگه‌یاند" واده‌ی 48 كاتژمێری خسته‌به‌رده‌م كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان تا به‌پیر بڕیاره‌كه‌ی په‌رله‌مانه‌وه بێت، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا پڕۆژه بڕیاره‌كه ده‌كه‌نه پڕۆژه یاسا.
له دانیشتنی رۆژی 28ی ئایاری 2018، په‌رله‌مانی عیراق ده‌نگی له‌سه‌ر پڕۆژه بڕیارێك دا، به ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار به ڕێژه‌ی 10%، ئه‌مه جگه‌له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و زۆربه‌ی پارێزگا سوننییه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.