نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی رایگه‌یاند، كه به‌شێك له‌لایه‌نه‌كان رایانگه‌یاندووه كه له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقدا ساخته‌كاری كراوه، داواشیكرد حكومه‌تێكی دوور له گه‌نده‌ڵی پێكبهێنرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه یان كۆبیش نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری رێكخراوی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق له میانی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به عیراق وتارێكی پێشكه‌ش كرد.
له وتاره‌كه‌یدا یان كۆبیش باسی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد و رایگه‌یاند ، كه به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان پێیانوایه ساخته‌كاری كراوه و داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی جارێکی تر هەڵبژاردن بکرێتەوە".
یان كۆبیش وتی" عه‌ره‌ب و توركمانه‌كانی كه‌ركوك داوای دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كه‌ن".
وتیشی" داوا له كۆمسیۆن ده‌كه‌م به‌دواداچوون بۆ تانه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن بكات".
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق داواشیكرد كه حكومه‌تێكی دوور له گه‌نده‌ڵی پێكبهێنرێت و ژنان به‌شدارییان پێبكرێت.
لە بەشێکی تری وتەکانیدا یان کۆبیش جەختیکردەوە ، کە بارودۆخی ئێستای عێراق زۆر هەستیارە و داوای لە هەموو لایەنەکان کرد ئەو دۆخ و قۆناغەی ئێستا تێپەڕێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش هەموو لایەک هاوکار بن بۆ ئەوە بتوانرێت حکومەتێکی نیشتیمانی پێکبهێنرێت کە ویست و ئیرادەی خەڵکی هەرێمی کوردستانی تێدا ڕەنگبداتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.