له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی چێنراو چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
ملازم نو‌عمان ،ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی سه‌ڵاحه‌ددین، رایگه‌یاند: بۆمبێكی چێنراو كه زۆر جار له لایه‌ن چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ده‌چێنرێت له رێگای نێوان شاری تكریت و ناوه‌ندی قه‌زای خورماتوو به هێزێكی ئه‌منیدا ته‌قیووه‌ته‌وه.
گوتیشی: له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژرا و سێی دیكه‌ش برینداربوون.
رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووش به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی ناحیه‌ی متێبیجه باكووری تكرێت كوژرا و دوو رۆژ دوای ئه‌و رووداوه‌ش چه‌كدارانی داعش په‌لاماری خاڵێكی پشكنینان دا له ناحیه‌ی متێبیجه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.