نه‌یمار دا سێلڤا ئه‌ستێره‌ى به‌رازیلى ، یاریزانى یانه‌ى پاریس سانجێرمان كه‌له‌ئێستادا له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى له‌مه‌شق و راهێنان دایه مه‌به‌ستى ئاماده‌كاریان بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى .
ڕۆژنامەی The Sunی بەریتانیا رایده‌گه‌یه‌نێت ، نەیمار تا ئێستا بە تەواوی لە پێکان چاکنەبۆتەوەو لەلایەن ده‌سته‌ى پزیشکى چارەسەر ى پێده‌درێت ، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ناوبراو تا ئێستاش ئازاری لە قاچیدا هەیە.
نەیمار له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى له‌خولى پله‌یه‌كى فه‌ره‌نسا دووچارى پێكان هات و ماوەی سێ مانگە دابڕاوه له‌یاریكردن تا ئێستاش هیچ یارییەکی فەرمی ئەنجامنەداوە.
چاك نه‌بوونه‌وه و به‌رده‌وامى پێكانى نه‌یمار هانده‌رانى به‌رازیل دووچارى نیگه‌رانى كردووه به‌جۆرێك هه‌واداران چاویان لهئهستێرهى هه‌ڵبژارده‌كه‌یه بتوانێت هاوشانى یاریزانانى دیكه له‌جامى جیهان به‌دیار كه‌وێت و خزمه‌تێك پێشكه‌ش بهههڵبژاردهكهى بكات به‌جۆرێك له ڕكابه‌ری دابن له‌سه‌ر نازناوى مۆندیالى رووسیا
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.