Erbil 38°C ھەینی 27 ئەیلوول 00:53

میره‌ به‌شداری له‌ میهره‌جانێکی گه‌وره‌دا ده‌کات

به‌ گۆرانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌شداری له‌ میهره‌جانه‌كه‌ ده‌كات .
کوردستان TV
100%

هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ " میره‌ عه‌لی " بۆ به‌شداریكردن له‌ میهره‌جانێكی گه‌وره‌دا ، بریاره‌ دوای جه‌ژنی ره‌مه‌زان سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له‌ وڵاته‌كانی میسر ، قه‌ته‌ر و ئیمارات بكات .

میره‌  ئاشكرایده‌كات  ، بۆ به‌شداریكردن له‌ میهره‌جانێكی گه‌وره‌دا بۆ هه‌ر یه‌ك له‌ وڵاتی میسر ، قه‌ته‌ر و دوبه‌ی بانگهێشت كراوه‌ و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نده‌ ناسراوه‌كانی  عه‌ره‌ب وه‌ك " ماجید موهه‌ندیس ، حوسێن جسمی ، عه‌بدولمه‌جید عه‌بدولڵا و راشید ماجید " و هه‌روه‌ها چه‌ند گۆرانیبێژێكی دیكه‌ی عه‌ره‌ب گۆرانی ده‌ڵێت .

بریاره‌  له‌ دوای مانگی ره‌مه‌زان میهره‌جانێكی گه‌وره‌ له‌م 3 وڵاته‌ عه‌ره‌بییه‌ ئه‌نجامبدرێت و چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام بێت ، بە‌مه‌به‌ستی‌ خزمه‌تكردن‌و ناساندنی‌ زیاتری‌ به‌رهه‌مه‌ هونه‌ره‌یه‌كانی به‌ وڵاتانی‌ عه‌ره‌بی‌‌ و ئاشنابونی‌ زیاتری‌ هونه‌رمه‌ندانی‌ عه‌ره‌ب بە‌هونه‌ری‌ كوردی‌ ، ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ كورده‌ به‌ گۆرانی كوردی و عه‌ره‌بی به‌شداری له‌ میهره‌جانه‌كه‌ ده‌كات .

میره‌ عه‌لی له‌ ساڵی 2008 ه‌وه‌ ده‌ستی كردووه‌ به‌ كاری گۆرانی گوتن و خاوه‌نی ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌لبوومی گۆرانییه‌ به‌ ناوه‌كانی " ببوره‌ ، شێوه‌ی تۆ ، یادمكه‌ن " و چه‌ند گۆرانییه‌كی ته‌نیاشی هه‌یه‌ .

گۆرانی و مۆسیقا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.