Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 16:34

وشککه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له‌ توالێته‌ گشتییه‌کاندا به‌کارمه‌هێنه‌!

سوودی سڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌كان به‌ كلینس
کوردستان TV
100%

له‌وانه‌یه‌ وابزانیت كه‌ وشككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست Hand dryer له‌ توالێتی گشتی رێگایه‌كی ته‌ندروستتره‌ له‌ به‌كارهێنانی كلینس یان ده‌ستماڵی كاغه‌زی، كه‌چی مه‌سه‌له‌كه‌ ده‌ق پێچه‌وانه‌یه‌.

نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌ جه‌ختی له‌م راستییه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ وشككردنه‌وه‌ی ده‌ست به‌ ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست له‌ توالێته‌ گشتییه‌كاندا هۆكارێكه‌ بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌كتریای پاشه‌ڕۆی مرۆڤ.

له‌كاتی به‌كارهێنانی ئامێری لێشاوی ئاو بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوده‌ست، ئه‌وا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ ته‌نۆلكه‌ی وردی میكرۆسكۆپی به‌ شوێنه‌كه‌ و هه‌ودا په‌ڕش و بڵاوده‌بنه‌وه‌،پاشان له‌ لایه‌ن ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست هه‌ڵده‌مژرێن.

كه‌ ئامێری كاره‌بایی وشككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست پڕوشكی وردی پڕ له‌ به‌كتریا له‌ توالێتی گشتیدا هه‌ڵده‌مژێت، پاشان به‌ هه‌وای گه‌رمه‌وه‌ به‌سه‌ر ده‌ست و هه‌وای ده‌وروبه‌ردا بڵاوی ده‌كاته‌وه‌، ئه‌وا به‌كتریا و ڤایرۆسی زیانبه‌خش و سپۆره‌كان Spores بڵاو ده‌كاته‌وه‌.

هه‌ندێك جۆری ئامێری كاره‌بایی وشككه‌ره‌وه‌ی ده‌ست كه‌ به‌ ئێربله‌یدAirbladeناسراوه‌ كه‌ ته‌وژمی خێرا و توندی هه‌وای هه‌یه‌، دتوانێت كه‌ میكرۆب بۆ دووری 2 مه‌تر بڵاوبكاته‌وه‌. بوونی فلته‌ری تایبه‌ت له‌ ئامێری وشككه‌ره‌وه‌ی ده‌سته‌كان كه‌ هه‌فتانه‌ پاك ده‌كرێته‌وه‌، رێژه‌ی په‌رش بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌كتریا تا راده‌یه‌كی باش كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

سوودی سڕینه‌وه‌ی ده‌سته‌كان به‌ كلینس جگه‌ له‌ وشككردنه‌وه‌، هانده‌ره‌ بۆ راماڵینی به‌كتریا له‌سه‌ر پێستی ده‌سته‌كان. ئه‌مه‌ش روونكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌و شوێنانه‌ی توالێتی گشتی كه‌ زۆرترین ژماره‌ی به‌كتریا تیایاندا كۆده‌بێته‌وه‌ بریتین له‌: ئاوده‌ست، زه‌وی ده‌روبه‌ری ئاوده‌ست، كاونته‌ری ده‌ست شووشتن و ده‌وروبه‌ری، هه‌روه‌ها ده‌سكی ده‌رگا و ده‌سكی لێشاوی ئاو كه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی ئاوده‌ست Flush handles به‌كاردێت. به‌كارهینانی كلینس بۆ گرتنی ده‌رگای ئاوده‌ست و ده‌سكی لێشاوی ئاوی پاككردنه‌وه‌ی ئاوده‌ست تا راده‌یه‌ك یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ خۆپاراستن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی میكرۆب.

 سه‌رچاوه‌/ رێگا

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.