Erbil 38°C سێشەممە 24 ئەیلوول 03:31

پەرلەمانی ئیسپانیا متمانەی لە سەرۆک وەزیران سەندەوە

بەتۆمه‌تى تێوەگلانی به‌ گەندەڵیه‌وه‌ بوو
کوردستان TV
100%

پەرلەمانی ئیسپانیا بە زۆرینەی دەنگ متمانەی لە ماریانۆ راخۆی سەرۆک وەزیرانی ئیسپانیا سەندەوە، بەتۆمه‌تى تێوەگلانی به‌ گەندەڵیه‌وه‌.

لە پرۆسەی دەنگدانەکە، 180  پەرلەمانتار دەنگیان دژی راخۆی دا و 169 دیکەش پشتگیری مانەوەیان کرد و پەرلەمانتارێکیش دەنگی نەدا.

بە گوێرەی هەواڵێکی (بی بی سی)، پێدرۆ سانشێز، سەرۆکی پارتی سۆسیالیستی ئیسپانیا، دەبێتە سەرۆک وەزیرانی داهاتوو.

لەو بارەیەوە ئەو سەرۆک وەزیرانە نوێیە گوتی: "ئێمە ئەمڕۆ پەڕەیەکی نوێ لە مێژووی دیموکراسی وڵاتەکەمان دەکەینەوە".

بۆ یەکەمین جارە لە مێژووی نوێی ئیسپانیادا، پەرلەمانی ئەو وڵاتە متمانە لە سەرۆک وەزیرانێک وەربگرێتەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.