Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 09:40

بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌رکردنى ئه‌مه‌ریکا له‌ عێراق ده‌کات

ناوی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با خراوه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ هه‌ینی جارێكى تر بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌باى سه‌ربه‌ میلیشیاكانى حه‌شدی شه‌عبی هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئه‌مه‌ریكا كردو رایگه‌یاند، ئه‌وان له‌ دانانی ناوی گرووپه‌ چه‌كدارییه‌كه‌یان له‌ لیستی تیرۆر ناترسن و سوورن له‌سه‌ر ده‌ركردنی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق.

ئه‌بو وارس موسه‌وی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌با كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و له‌ ڕۆژانی ڕابردوو ئه‌مه‌ریكا به‌ هۆی نزیكی له‌ كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ ناوی خستنه‌ لیستی تیرۆره‌وه‌ گوتی، سه‌ركه‌وتنی ئێمه‌ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ده‌ستمان هێنا بووه‌ته‌ جێێ مه‌ترسی بۆ ئه‌مه‌ریكا و دوژمنانی عێراق، بۆیه‌ ئێمه‌ ناترسین له‌ دانانی ناوی ئێمه‌ له‌ لیستی تیرۆر و گرنگیش نییه‌ به‌لامانه‌وه‌.

گوتیشى" ئه‌مه‌ریكییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌زانن كه‌ مانه‌وه‌یان له‌ عێراق دوای سه‌ركه‌وتنی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ هه‌ڵبژاردن كارێكی قورس ده‌بێ، چونكه‌ هه‌موو توانامان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ده‌ركردنیان له‌ عێراق، سه‌ره‌تایش له‌ ڕێی پێشكه‌ش كردنی پرۆژه‌ یاسا له‌ په‌رله‌مان هه‌نگاو ده‌گرینه‌به‌ر.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌ریه‌ك له‌ حزبوڵای عێراق و عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق و بزووتنه‌وه‌ی نوجه‌بای خسته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌، 18 په‌رله‌مانتاری سه‌ركه‌وتوو له‌ هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار به‌هه‌مان شێوه‌ له‌و گرووپانه‌ن و ناویان ده‌چێته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.