Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:11

ئه‌مریکا به‌نیازه‌ سیسته‌مێکی قه‌ڵغانی موشه‌که‌یی له‌ ئه‌ڵمانیا جێگیر بکات

ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌مكاره‌ توانای به‌رگریی ئه‌وڕوپا به‌هێز بكات
ئه‌مریكا به‌نیازه‌ سیسته‌مێكی قه‌ڵغانی موشه‌كه‌یی له‌ ئه‌ڵمانیا جێگیر بكات
کوردستان TV
100%

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان سوپای ئه‌مریكا گفتوگۆی سه‌ره‌تایی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجامداوه‌ به‌ مه‌به‌ستی جێگیركردنی سیسته‌مێكی قه‌ڵغانی موشه‌كیی.

دوو سه‌رچاوه‌ی ئاگادار له‌مباره‌یه‌وه‌ وتوویانه‌ كه‌ ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت به‌مكاره‌ توانای به‌رگریی ئه‌وڕوپا به‌هێز بكات. له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ دژه‌ موشه‌كییه‌ ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ ببێته‌ هۆی درووستبوونی ته‌نگژه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا.

ئه‌م سیسته‌می قه‌ڵغانی موشه‌كییه‌ كه‌ زۆریش سیسته‌مێكی پێكشكه‌وتووه‌، ناوی " تاد "ـه‌ و پێشنیاری جێگیركرانه‌كه‌ی له‌ ئه‌وڕوپا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێش بڕیاری ترامپ سه‌باره‌ت به‌ ده‌رچوونی ئه‌مریكا له‌ رێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێز.

هاوكاتیش موشه‌كی " شه‌هاب 3 "ـی ئێران مه‌ودای دوو هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت كه‌ به‌مجۆره‌ له‌توانایدا بگاته‌ باشووری ئه‌وڕوپا و به‌رپرسانی ئێران رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ست به‌ مه‌ترسیی بكه‌ن مه‌ودای هاویشتنی موشه‌كه‌كانیان زیاتر ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.