له‌دوای ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى زێنه‌دین زێدان له‌ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید ، وازهێنانى ناوبراو چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو ، له‌ئێستای شه‌قامى وه‌رزشدا زۆرترین قسه وباس له‌سه‌ر ڕۆیشتنى ناوبراو ده‌كرێت كه‌له ساته‌وه‌ختێكى باش بوو زیزۆ یانه‌كه‌ى جێهێشت و مێژوویه‌كى بۆ یانه‌كه‌ی تۆماركرد ، له‌گرنگترین ئه‌و نازناوانه‌ى به‌ده‌ستى هێنا بۆ یانه‌كه‌ى توانى بۆ سێ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك ببێته پاڵه‌وانى چامپیۆنس لیگ مێژوویه‌كى نوێى تۆمار كرد ناوبراو له‌گه‌ل یانه‌كه‌ی .
له‌ئێستادا میدیا و پێگه‌كانى ئیسپانیا رایده‌گه‌یه‌نن له‌ئه‌گه‌ری ڕازی نه‌بوونى یانه‌ى تۆتنهام له‌ده‌ست به‌رداربوونى له پۆچیتینۆى راهێنه‌ر ، ئه‌وا یانه‌ى ریال مه‌درید چوار بژارده‌ى له‌به‌رده‌م له‌ده‌ست نیشانكردنى هه‌ریه‌ك له‌راهێنه‌ران ( کۆنتی - ئەلیگری - یۆرگن کلۆپ - گۆتی )
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.