Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:18

ئه‌مریکا بڕیارنامه‌ی کوێتی سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی له‌ فه‌ڵه‌ستین ڤیتۆ کرد

ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسی بڕیارنامه‌كه‌ توندوتیژیی له‌ دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئیدانه‌ ده‌كرد
ئه‌مریكا بڕیارنامه‌ی كوێتی سه‌باره‌ت به‌ پشتیوانیی له‌ فه‌ڵه‌ستین ڤیتۆ كرد
کوردستان TV
100%

ئه‌مریكا رۆژی رابردوو ره‌شنووسی بڕیارنامه‌یه‌كی پێشنیاركراوی كوێتی ڤیتۆ كرد كه‌ بۆ پشتیوانیكردن له‌ هاوڵاتییانی فه‌ڵه‌ستین خستبوویه‌ به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی.

15 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دوای چه‌ندین كاتژمێر راوێژ و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ره‌شنووسی بڕیارنامه‌كه‌ی كوێت ئه‌نجامیاندا، دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ره‌شنووسه‌كه‌یان خسته‌ ده‌نگدانه‌وه‌ ئه‌مریكا ڤیتۆی كرد، به‌ڵام له‌ كۆی گشتیی ده‌نگه‌كان 10 ده‌نگی ئه‌رێنیی به‌ده‌ستهێنا و 4 ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش ده‌نگی بێلایه‌نیان پێیدا.

له‌ناو وڵاتانی ئه‌ندامدا رووسیا و چین و فه‌ڕه‌نسا ده‌نگی ئه‌رێنییان دا به‌ ره‌شنووسه‌كه‌ی كوێت و به‌ریتانیاش به‌ بێلایه‌ن ده‌نگیدا.

ناوه‌ڕۆكی ره‌شنووسی بڕیارنامه‌كه‌ توندوتیژیی له‌ دژی فه‌ڵه‌ستینییه‌كان ئیدانه‌ ده‌كرد و تیایدا داوا كرابوو تا له‌ ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا فه‌ڵه‌ستینییه‌كان بپارێزرێن.

سه‌رچاوه‌ / رادیۆ فه‌ردا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.