Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 19:55

ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی نیاکاراگوا 15 کوژراوی لێکه‌وته‌وه‌

به‌هۆی به‌رده‌وامیی نائارامیی و ئاڵۆزییه‌كان حكومه‌ت داواكاریی خۆپیشانده‌رانی هێنایه‌جێ
ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی نیاكاراگوا 15 كوژراوی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی به‌رده‌وامیی ناڕه‌زایه‌تیی و خۆپیشاندانی خوێناویی هاوڵاتییانی نیكاراگوا، به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ ده‌ڵێن جیا له‌ كوژراوانی پێشوو 15 كه‌سی دیكه‌ له‌ خۆپیشانده‌ران كوژراون.

هه‌رچه‌نده‌ كه‌ لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن و ناڕازییانی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت ده‌ڵێن ئه‌و كه‌سانه‌ به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژراون، به‌ڵام حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ بانگه‌شه‌ی ئه‌و ده‌كات كه‌ گروپه‌ سه‌ربه‌خۆ و سه‌ره‌ڕۆكان ئه‌مكاره‌یان كردووه‌.

ناڕازییانی سیاسه‌تی سك هه‌ڵگوشینی ئابووریی له‌ سێ مانگ له‌مه‌وه‌پێشه‌وه‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌ خۆپیشاندان و تا ئێستا به‌م هۆیه‌وه‌ 90 كه‌س به‌ ته‌قه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی نیكاراگوا كوژراون.

ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كردووه‌ به‌ ئامانج كه‌ پێشتر حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ پێشكه‌شی هاوڵاتییانی خۆی ده‌كرد.

ناڕازییان كه‌ له‌ رۆژانی سه‌ره‌تای خۆپیشاندان گله‌ییان له‌ بڕینی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ هه‌بوو، له‌ ئێستادا داواكارییه‌كه‌یان گۆڕیوه‌ و خوازیارن دانێیل ئۆرتیگای سه‌رۆك كۆمار له‌كار لابدرێت. 

هه‌ڵبه‌ت به‌هۆی به‌رده‌وامیی نائارامیی و ئاڵۆزییه‌كان له‌ مانگی ئایاردا حكومه‌ت داواكاریی خۆپیشانده‌رانی هێنایه‌جێ و خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌بڕیی، به‌ڵام توڕه‌یی خۆپیشانده‌ران دانه‌مركایه‌وه‌ و زۆر به‌ جیددیی داوای له‌سه‌ر كار لاچوونی ئۆرتیگا ده‌كه‌ن.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.