Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:09

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریکا: چین به‌ کرده‌وه‌ سه‌ربازییه‌کانی دراوسێکانی خۆی ده‌تۆقێنێت

حكومه‌تی ترامپ خوازیاره‌ په‌یوه‌ندیی بونیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ چین درووست بكات
ژه‌نه‌راڵ جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا
کوردستان TV
100%

ژه‌نه‌راڵ جێمز ماتیس وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا چین به‌وه‌ تۆمه‌تبار ده‌كات كه‌ به‌ جێگیركردنی بنكه‌ی موشه‌كیی له‌ دوورگه‌ ناكۆكیی له‌سه‌ره‌كانی ده‌ریای باشووری چین، وڵاتانی دراوسێی خۆی ده‌تۆقێنێت.

ژه‌نه‌راڵ ماتیس له‌كاتی دیدار له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی باشووری رۆژهه‌لاتی ئاسیا له‌ سه‌نگاپوور وتی كه‌ كرده‌وه‌كانی چین بۆ وڵاتانی دراوسێی بووه‌ته‌ مایه‌ی نیگه‌رانیی و كاری له‌م چه‌شنه‌ سیاسه‌ته‌كانی ئه‌م وڵاته‌ له‌سه‌ر ناوچه‌ سنوورییه‌كان لێڵ و ناڕوون ده‌كات، به‌جۆرێك كه‌ كردار و وته‌كانی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌ یه‌ك ناگرێته‌وه‌.

وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئه‌وه‌شی وت كه‌ حكومه‌تی چین له‌ سه‌رتاسه‌ری ده‌ریای باشووری چین بنكه‌ و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازیی و له‌ناویاندا دژه‌ موشه‌كی جۆراوجۆر و راداری ئه‌لیكترۆنی جێگیر كردووه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌كانی به‌رپرسانی ئه‌م وڵاته‌وه‌، ئه‌م بنكه‌ و كه‌ره‌سته‌ سه‌ربازییانه‌ به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ كاركردی سه‌ربازییان هه‌یه‌ و ئامانج له‌مكاره‌ تۆقاندنی وڵاتانی دراوسێیه‌تیی.

ماتیس وتیشی كه‌ حكومه‌تی ترامپ خوازیاره‌ په‌یوه‌ندیی بونیاتنه‌ر له‌گه‌ڵ چین درووست بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بارودۆخه‌كه‌ بخوازێت ئه‌وا ئه‌مریكاش ده‌كه‌وێته‌ ململانێیه‌كی سه‌خت له‌گه‌ڵ ئه‌م وڵاته‌دا.

سه‌رچاوه‌ / بی بی سی
مه‌سعود / كوردستان تیڤی

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.