لە ئاکامی پەلامارێکی چهكدارانی داعش بۆسەر مالێک لە پارێزگای سەڵاحەدین، ١٢ هاووڵاتی کوژران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن.
لهمبارهیهوه ملازم نوعمان جبوری ،ئەفسەری پۆلیس، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگهیاندووه: بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەند چەکدارێکی داعش گەمارۆی خانوویەکیان داوە لە گوندی فەرحاتییە سەر بە ناحیەی زڵوعییە (٨٠ کلم باشووری تکریت ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین) و تەقەیان لە کەسانی نیشتەجێی ناوخانووەکە کردووە.
جبوری گوتیشی :لە ئاکامی پەلامارەکەدا، 12 هاووڵاتی کە ئافرەت و منداڵیشیان لەنێودایە و سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن، کوژران.
تاوهکو ئێستاش داعش بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو پەلامارە رانەگەیاندووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.