Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 09:52

نۆ دادوەر لە شوێنی نۆ کۆمسیاری کۆمسیۆن دادەنرێن

‌خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ هه‌مواری‌ پرۆژه‌یاسای‌ هه‌ڵبژاردن كرا
کوردستان TV
100%


له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتارانی‌ ئاماده‌بوونی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌، خوێندنه‌وه‌ی‌ دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ كرا و بڕیار درا رۆژی‌ چوارشه‌ممه‌ 2018/6/6 پرۆژه‌ یاساكه‌ بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

ئەمڕۆ شه‌ممه‌ بۆ جارێكه‌ دیكه‌، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆ بووەوە و پڕۆژە یاسایەكی تایبەت بە هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار بەمەبەستی هەڵوەشاندنەوە و رێوشوێن وەرگرتن خوێندنی دووەمی بۆ كرا.

به‌پێی زانیارییه‌كانی كوردستان تیڤی بەپێی پڕۆژە یاساكە نۆ دادوەر لە جێی نۆ ئەندامەكەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دادەنرێن.

له‌ یه‌كه‌م دانیشتنی نائاساییدا كه‌ دووشه‌ممه‌ی‌ رابردوو به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عیراق بڕیاری‌ دا له‌سه‌دا 10ی ئه‌نجامه‌كان به‌ده‌ست بژمێردرێنه‌وه‌ و ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی عیراقیشی ھه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، به‌ڵام كۆمسیۆن ئه‌و بڕیاره‌ی ره‌تكرده‌وه‌.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت كە گومانی زۆر لە ساختەكاری هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەنجوومەنی نوێنەران دەكرێت و بەپێی قسەی پەرلەمانتاران، پڕۆژە یاساكە بەتەواوی ئامادەیە، رۆژی چوارشەمی داهاتوو لە كۆبوونەوەیەكدا ئەگەر رێژەی یاسایی تەواو بوو دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەكرێت.

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.