بەهۆی هەوڵەكانی بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆك وەزیران و ناكۆكی لەگەڵ سەركردەكانی حزبی دەعوە، چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە عەبادی ئاشكرای دەكەن نیازی هەیە لە حزبی دەعوە جیا ببێتەوە.
سەرچاوەیەكی نزیك لە حەیدەر عەبادی سەرۆكی حكوومەتی عێراق ئاشكرای دەكات كە ئەگەری زۆرە عەبادی لە حزبی دەعوە بكشێتەوە و لەگەڵ هاوپەیمانی سائیروون بە سەرۆكایەتی موقتەدا سەدر هاوپەیمانی پێك بهێنن بۆ پێكهێنانی لیستی گەورەی پەرلەمان.
سه‌رچاوه عێراقییه‌كان، به‌ڕۆژنامه‌ى (حه‌یات)ى له‌نده‌نییان ڕاگه‌یاندووه، عه‌بادى له‌وه نزیك بووه‌ته‌وه، به‌م نزیكانه بڕیارى جیابوونه‌وه‌ى له حزبى ده‌عوه‌ى ئیسلامی له عێراق به‌سه‌رۆكایه‌تی مالیكی، بدات.
سه‌رچاوه‌كان به ڕۆژنامه‌ى (حه‌یات)یان ڕاگه‌یاندووه: مه‌رجه‌عى شیعه‌كان له نه‌جه‌ف و ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، هه‌مان بۆچوونیان هه‌یه به‌رامبه‌ر كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌گه‌ر له حزبى ده‌عوه بێت، پێویسته سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌ده‌ره‌وه‌ى ڕاسپارده‌ى حزبه‌كه بێت.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، كه حه‌یده‌ر عه‌بادى، له‌و بۆچوونه ئاگادار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تائێستا بڕیارى نه‌داوه: له‌و بڕیاره نزیك بووه‌ته‌وه و چاوه‌ڕێی شێوازى مامه‌ڵه‌كردنه له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى حزبه‌كه‌ى.
ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردووه، كه له‌ناو حزبى ده‌عوه ناكۆكیی هه‌یه له سه‌ر هاوپه‌یمانێتیكردن له‌گه‌ڵ لیستى سائیروون به‌سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.