گۆرانیبێژی شاری خانه‌قین " حه‌سه‌ن هه‌یاس " خاوه‌نی 12 گۆرانی تازه‌یه به‌ڵان تا ئێستا ده‌رفه‌تی تۆماركردن و بڵاوكردنهوهیانی نه‌بووه .
ئه‌م هونه‌رمه‌نده یه‌كێكه له ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كانی ناوچه‌ی گه‌رمیان و له ساڵانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو به گۆرانی " چه كردی و سه‌فه‌ر " ناوبانگی هونه‌ری په‌یدا كردوو ، له ئێستادا له شاری هه‌ولێر ده‌ژیت و به كاری هونه‌رییه‌وه خه‌ریكه و به‌شداری له دانیشتنه تایبه‌تییه‌كاندا ده‌كات .
هه‌یاس ئاشكرایده‌كات ، له ئێستادا خاوه‌نی 12 گۆرانی تازه‌یه و به نیازه له شاری كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كاری موزیكیان بۆ ئه‌نجامبدات و هه‌ر له‌م شاره‌ش تۆماریان بكات .
حه‌سه‌ن هه‌یاس بۆ كلیپكردنی گۆرانییه‌كانی پێویستی به سپۆنسه‌ر هه‌یه ، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت كلیپكردنی گۆرانی پاره‌ی زۆری ده‌وێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.