Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 21:14

رامیار دواین به‌رهه‌می شیعری خۆی بڵاوکرده‌وه‌

له‌ 499 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌ كه‌ ده‌یان تێكست له‌ خۆ ده‌گرێت
کوردستان TV
100%

رۆشنبیری ناسراوی كوردستان  "  رامیار مه‌حمود  " له‌ ژێر ناوی  " من دڵم داهێنا ، مێژووم نیگه‌ران كرد بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ " دواین كتێبی خۆی له‌ شاری هه‌ولێر و له‌ چایخانه‌ی مه‌چكۆ بڵاوكرده‌وه‌ .

ئه‌م كتێبه‌ له‌ 499 لاپه‌ره‌ پێكهاتووه‌ كه‌ ده‌یان تێكست  له‌ خۆ ده‌گرێت  كه‌ له‌ ماوه‌ی 21 ساڵدا نووسراون ،هه‌ركه‌ خوێنه‌ر بۆ خوێندنه‌وه‌ ده‌ست بۆ كتێبه‌كه‌ ده‌بات ، هه‌ست به‌وه‌ ده‌كات كه‌ كۆمه‌ڵێك ده‌قی شیعری ئاسایی ناخوێنێته‌وه‌ .

كتێبی " من دڵم داهێنا ، مێژووم نیگه‌ران كرد بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ " له‌ به‌رگ و  پێشه‌كی وپێشكه‌شكردن و ته‌نانه‌ت له‌ ریزبه‌ندی شیعره‌كانیشدا جیاوازه‌ ، له‌ كاتی پێشكه‌شكردنی كتێبه‌كه‌ به‌ كه‌سه‌ نزیكه‌كانی خۆی جیا له‌ نووسه‌رانی دیكه‌ رامیار ته‌نیا یه‌ك دێری نووسیوه‌ ، دێره‌كه‌ش شیعرێكه‌ .

پێشه‌كی كتێبه‌كه‌ی " رامیار " جگه‌ له‌ كۆمه‌لێك ژماره‌ ، یه‌ك ووشه‌ی تێدا نییه‌ ،ژماره‌كانیش به‌ مانای مێژی له‌ دایك بوون و مێژووی ئه‌م كتێبه‌ ئه‌ده‌بییانه‌ دێت كه‌ ناوبراو له‌م ساڵه‌دا چاپی كردوون .

جێی باسه‌ ، ئه‌و ده‌قانه‌ی له‌م كتێبه‌دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ له‌ نێوان ساڵه‌كانی ( 1997 بۆ 2018 ) نووسراون . 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.