Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 09:41

وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌کانی عێراق سه‌ردانی ئێران و تورکیا ده‌کات

له‌پێناو چارەسەرکردنی كه‌میی ئاستی ئاو
کوردستان TV
100%


وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، له‌پێناو چارەسەرکردنی كه‌میی ئاستی ئاو  لە 19ی ئەم مانگەدا سه‌ردانی وڵاتانی ئێران و توركیا ده‌كات و پرسی گرتنەوەی ئاو لەگەڵ هەردوو وڵاتدا تاوتوێ دەکات.

حه‌سه‌ن جه‌نابی، وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عیراق له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌ به‌غدا ئاشكرایكرد له‌ زۆربه‌ی ناوچه‌كانی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی ئاستی ئاو دابه‌زیووه‌، چونكه‌ له‌مساڵدا به‌فر و باران به‌ڕێژه‌یه‌كی گونجاو نه‌باریووه‌.

وتیشی: دابه‌زینی ئاستی ئاو په‌یوه‌ندیی به‌ باش و خراپیی په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ نییه‌، جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ هاوكاری له‌نێوان عیراق و وڵاتانی دراوسێ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاو هه‌یه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌میشه‌ كراوه‌ن.

حه‌سه‌ن جه‌نابی ئاشكراشیكرد كه‌ 19ی ئه‌م مانگه‌ سه‌ردانی ئێران ده‌كات و پێش ئه‌و واده‌یه‌ش سه‌ردانێك بۆ توركیا ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌پێناو تاوتوێكردنی كه‌میی ئاستی ئاو و ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ ژیانی هاوڵاتیانه‌وه‌، كاریش بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ ئه‌نجامێكی باش له‌و سه‌ردانانه‌ به‌ده‌ست بهێنین.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆنگره‌ رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، جه‌نابی راگه‌یاند: ئاوی خواردنه‌وه‌ له‌ عیراق زامنكراوه‌ و په‌یوه‌ندییه‌ ئاوییه‌كانی وڵاتیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ له‌وپه‌ڕی باشیدایه‌.

هەر ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، ریاز عیزه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری پرۆژه‌ی به‌نداوی موسڵ رایگه‌یاند، كه‌ ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه‌ دابه‌زیووه‌ و ئه‌و ئاوه‌ی له‌ توركیاوه‌ بۆی دێت به‌ رێژه‌ی ٥٠% كه‌مبوه‌ته‌وه.

هەر ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئاوی زێی بچوک گرتەوە و بەوهۆیشەوە کێشەی ئاوی خواردنەوەی دروستکردووە هەروەها هەزاران ماسیش لەناوچوون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.