Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 09:49

سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات و چه‌ند رۆژێک مۆڵه‌ت ده‌داته‌ حکومه‌ت

ئه‌گه‌ر نا خۆمان چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین
کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی لیستی سائیرون، چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌ت ده‌داته‌ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی نه‌بوونی ئاوو كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات.

موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌درو سه‌رۆكی لیستی سائیرون كه‌ 54 كورسی په‌رله‌مانی عێراقی به‌ده‌ست هێناوه‌، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر داوا له‌ حكومه‌ت ده‌كات قه‌یرانی نه‌بوونی ئاو و كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات و ده‌شڵێت، دوای ئه‌وه‌ی به‌ره‌ی چاكسازی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركه‌وت، خه‌ڵكانێك ده‌یانه‌وێ تۆڵه‌ له‌ عێراقییه‌كان بكه‌نه‌وه‌ .

هه‌روه‌ها رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در چه‌ند رۆژێك مۆڵه‌ت ده‌داته‌ حكومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌یرانی نه‌بوونی ئاوو كاره‌با چاره‌سه‌ر بكات،داواش ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌ت ناتوانێ كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكات، با رێگامان بدات كار بۆ گه‌رانه‌وه‌ی مافه‌كانمان بكه‌ین و سه‌ر شۆڕیش قبووڵ ناكه‌ین.

ئاماده‌كردنی: رزگار 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.