Erbil 38°C دووشەممە 13 کانوونی دووەم 20:04

سه‌رۆکى کۆریای باکوور پاره‌ى تێچووى دیداره‌که‌ى تڕه‌مپى نییه‌

ئه‌مریكا نایه‌وێت كۆریای باكوور شه‌رمه‌زار بكات و تێچووى مانه‌وه‌ى كیم جۆنگ ئون و شانده‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت
سه‌رۆكى كۆریای باكوور پاره‌ى تێچووى دیداره‌كه‌ى تڕه‌مپى نییه‌
کوردستان TV
100%

له‌ ڕاپۆرتێكی عه‌ره‌بییه‌ نێت هاتووه‌ كۆریای باكوور پاره‌ى تێچووى مانه‌وه‌ى سه‌رۆكه‌كه‌ى له‌ یه‌كێك له‌ هۆتێله‌ به‌ناوبانگه‌كانى سه‌نگافووره‌ نییه‌ به‌ مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ی ‌12ى ئه‌م مانگه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌مریكا .

هه‌روه‌ها ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست) ئاشكرایكردووه‌ كه‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا نایه‌وێت كۆریای باكوور شه‌رمه‌زار بكات و تێچووى مانه‌وه‌ى كیم جۆنگ ئون و شانده‌كه‌ى له‌ ئه‌ستۆ ده‌گرێت .

شیاوی ئاژه‌پێدانه‌ به‌پێی زانیارییه‌كانى ماڵپه‌ره‌ عه‌ره‌بییه‌كه‌، كرێی یه‌ك شه‌وى هه‌ر ژوورێكى سه‌رۆكایه‌تی ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌یه‌كى گه‌شتیاریی زیاتر له ‌شه‌ش دۆلار ده‌بێت.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ شانده‌كه‌ى كۆریای باكوور ده‌یان كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه‌ به‌هۆى زۆرى تێچووى مانه‌وه‌ى سه‌رۆك و ئه‌ندامانى شانده‌كه‌ بیونگ یانگ داواى له‌ وڵاتانى بیانیی كردووه‌ تێچووه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرن. 

هاوكات سه‌رچاوه‌كان باسیان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مریكا ئاماده‌یه‌ تێچووه‌كه‌ له‌ ئه‌ستۆ بگرێت به‌ڵام له‌وه‌ ده‌ترسێت كۆریای باكوور به‌ سووكایه‌تی پێكردنى وه‌ری بگرێت بۆیه‌ به‌باشى ده‌زانن سه‌نگافووره‌ ئه‌و تێچووه‌ هه‌ڵبگرێت . 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.