پێگه‌ى سپۆرتى كه‌ته‌لۆنى رایده‌گه‌یه‌نێت ، یانه‌ى بارسێلۆنا ئارام نیه له‌ئێستادا به‌هۆی ڕۆیشتنى زێنه‌دین زێدان له‌ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تى ریال مه‌درید ، به‌ڕێوه‌به‌ری یانه‌ی وه‌رزشى بارسێلۆنا بهپێگهكهى رایگه‌یاندووه ، رۆیشتنی زێدان له‌ئێستادا ، ریاڵ مەدرید توشی کێشە دەكات كاتى ده‌وێت تا بتوانێ راهێنه‌رێكى وه‌ك زێدان بدۆزێته‌وه‌و له‌شوێنى دایبنێت و ژماره بێت و وهبتوانێ نازناوه‌كان بۆ ریال به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌و به‌رپرسه‌ى بارسێلۆنا راشیده‌گه‌یه‌نێت ، هاتنى راهێنه‌ری نوێ بۆ ریال مه‌درید دووچاری كێشه ده‌بین له‌گه‌لى ، ھەر راھێنەرێکی نوێ بێتە شوێن گره‌وه‌ى زێدان یەکەم کاری ئەوە دەبێت شەڕ لەسەر بەدەست ھێنانی نازناوی لالیگا دەکات و هه‌وڵى بۆی ده‌دات ، بۆیەدهبێت ئامادەکاری باش بکەین بۆ وەرزی داھاتوو لهبهشداریمان له‌خوله‌كاندا دیار بین و یانه‌ى نازناو بین ، وه‌بیر له‌وه‌ش نەکەینەوە کێ دەبێتە راھێنەری ریاڵ مەدرید
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.