Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 01:21

سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا بۆ که‌ریم بنزیما : کاتى تۆ له‌هه‌ڵبژارده‌دا ته‌واو بووه‌ و تۆ بووی به‌ڕابردوو

وه‌ڵامى توندی بنزیما ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى فه‌ره‌نسا كۆتا جار لیستى بانگهێشتكراوان و به‌شداربووانى یاریزانانى راگه‌یاند بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا ،  ئه‌وه‌ى  جێگاى تێبینى بوو له‌شه‌قامى وه‌رزشى بانگهێشت نه‌كردنى یاریزان كه‌ریم بنزیما بوو ، كه‌به‌لاى زۆرێك له‌رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى وهه‌واداران جێگاى تێبینى بوو له‌بانگهێشت نه‌كردنى یاریزانى ناوبراو بۆ ریزى هه‌ڵبژارده‌دا . 

  نۆێل لۆ گرێتی سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی فەرەنسا سەبارەت بە بانگھێشت نەکردنی كه‌ریم بنزیماوه‌ رایگه‌یاند ،  ئه‌وه‌ى كه‌ریم بنزیما ده‌یڵێت له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وه‌یاخود هه‌رلێدوانێكى دیكه‌ى دابێت من وه‌ك خۆم ئاگادارنیم ، هه‌رچى ده‌شڵێت ئاساییه‌ .

ناوبراو ڕاشیگه‌یاند ، كه‌ریم بنزیما یاریزانێكى دیار و گه‌وره‌یه‌ به‌ڵام لاى ئێمه‌ كاته‌كه‌ى كۆتایی پێ هاتووه‌ ، له‌سه‌ر كه‌ریمه‌ له‌ئێستادا پشووه‌كه‌ى به‌باشى ببات سه‌ر كاری ئه‌و نیه‌ قسه‌ له‌سه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا بكات  ئه‌و لاى ئێمه‌ كۆتایی هاتووه‌ و بووی به‌ رابردوو كه‌له‌مێژووى هه‌ڵبژارده‌كه‌ ڕۆژانێك یاریت كردووه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ى وڵات

سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى فه‌ره‌نسا ڕاشیگه‌یاند : هه‌ڵبژارده‌ی وڵاتمان  له‌ئێستادا خاوه‌ن چه‌ندین هێرشبه‌رى لاوى به‌توانان كه‌دیارن و وه‌داهاتوویه‌كى باشیان هه‌یه‌ ، وه‌ده‌توانن خزمه‌ت به‌وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن به‌پێشكه‌ش كردنى كاری گه‌وره‌


شوان عه‌زیز
 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.