Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 12:54

مۆسکۆ: هه‌ڵوێستى سعودیه‌ پلانى ئێمه‌ ناگۆڕێت به‌ پێدانى چه‌کى S400 به‌ وڵاتى قه‌ته‌ڕ

به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێدانى سیسته‌مى به‌رگریى
مۆسكۆ: هه‌ڵوێستى سعودیه‌ پلانى ئێمه‌ ناگۆڕێت به‌ پێدانى چه‌كى S400 به‌ وڵاتى قه‌ته‌ڕ
کوردستان TV
100%

به‌ پێى هه‌واڵێكى روسیا ئه‌لیوم، جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵیى ڕوسى ئه‌لێكسێى كۆندراتیڤ دوێنى شه‌ممه‌ 2ى حوزه‌یرانى 2018، ڕایگه‌یاند لێدوان و هه‌ڵوێستى ریاز كار له‌ پلانى مۆسكۆ و ده‌ستبه‌ردارى سیسته‌مى (S400) ناكات و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پێدانى سیسته‌مى به‌رگریى ئاسمانى به‌ دۆحه‌.

كۆندراتیڤ له‌ درێژه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا وتى ڕوسیا به‌دواى به‌رژه‌وه‌ندى خۆیدا ده‌گه‌ڕێت و پاره‌ بۆ بودجه‌ى ده‌وڵه‌ت زیاد ده‌كات به‌ فرۆشتنى چه‌كى (S400) به‌ وڵاتى قه‌ته‌ر و هه‌ڵوێستى سعودیه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى به‌وه‌وه‌ نییه‌ و ڕوسیا بۆچوونى خۆى له‌وباره‌یه‌وه‌ ناگۆڕێت.

هاوكات سیناتۆرى ڕوسى وتى لێدوانى شا سه‌لمانى شانشینى سعودیه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر وڵاتى قه‌ته‌ر سیسته‌مى (S400) بكرێت ئه‌وا كارى سه‌ربازى دژى قه‌ته‌ر ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئه‌م جۆره‌ لێدوانانه‌ دیارده‌یه‌كى هه‌ڕه‌شه‌یه‌ و جێگاى قبوڵكردن نییه‌. 

هه‌روه‌ها وتى: ئه‌وه‌ ڕوونه‌ كه‌ ریاز ڕۆڵێكى زاڵ ده‌بینێت له‌ ناوچه‌كه‌ و به‌ دانانى سیسته‌مى به‌رگرى (S400) له‌لایه‌ن قه‌ته‌ره‌وه‌ هێزى سه‌ربازى به‌هێز ده‌كات و پێگه‌ى سعودیه‌ كه‌م ده‌بێته‌وه‌، و ئێمه‌ له‌ خه‌مى سعودیه‌ تێده‌گه‌ین. 

ئه‌لێكسێى كۆندراتیڤ جێگرى سه‌رۆكى لێژنه‌ى ئاسایش و به‌رگرى له‌ ئه‌نجوومه‌نى فیدراڵیى ڕوسى وتى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ ناره‌زاییه‌ى سعودیه‌ له‌ باره‌ى كڕێنى سیسته‌مى به‌رگرى له‌لایه‌ن وڵاتى  قه‌ته‌ر به‌فشارى ئه‌مریكایه‌ و واشنگتۆن نایه‌وێت پێگه‌ى بازاڕى چه‌كى كه‌م بكاته‌وه‌ له‌ ناوچه‌كه‌ بۆیه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ فشار خستنه‌ سه‌ر سعودیه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.