زۆربه‌ی شێوازناسان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كۆكن كه بۆ ناسینی وردی هونه‌ره‌كان و هه‌ر چه‌شنه ده‌ركه‌وته‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی دیكه، سه‌ره‌تا ده‌بێ له چاوگهو رهوگهكهی بكۆڵیته‌وه‌و ئینجا به روانین و لێوردبوونه‌وه‌یه‌كی قووڵ و هه‌راو كه له‌وه‌ها توێژینه‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌وه، بیهێنی لێكی ده‌یته‌وه و راڤه‌ی بكه‌ی و به‌و جۆره له شێوه‌ی پێكهاته‌و كه‌ڵك و به‌كارهێنانی تێبگه‌ی و بتوانی پێناسه‌ی بكه‌ی.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هونه‌ر به‌رده‌وام و به تایبه‌تی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه له‌گه‌ڵ ته‌واوی چاڵكییهكانی ژیانی مرۆیی هه‌بووه و هیچ كات ناكرێ ره‌وته هونه‌رییه‌كان به شێوه‌ی دابڕاو له باقی لاهنهكانی ژیان تاوتوێ بكه‌ی. به پشت به‌ستن به ده‌سكه‌وته‌كانی زانستهكۆمهڵایهتییهكان ده‌بێ بڵێین كه شێعر و مۆسیقا و هه‌ڵپه‌ڕكێ و پهیكهرهتاشی و شێوه‌كاری و ئه‌و چاڵكییانهی دیكه‌ی كه ئه‌مڕۆ ناوی هونه‌ریان لێ نراوه له‌گه‌ڵ ژیانی مرۆڤ دا هاتوونه‌ته ئاراوه. مرۆڤی سه‌ره‌تایی هه‌ر وه‌كی كه‌ره‌سه‌ی كاركردن و شه‌ڕكردنی ساز ده‌كردن و به شوێن په‌سیوو په‌ناگه‌دا ده‌گه‌ڕا ده‌ستی بۆ خۆڵقاندنی هونه‌ریش ده‌برد، هه‌ڵده‌په‌ڕی و چه‌په‌ڵه‌ی لێ ده‌داو گۆرانیی ده‌گوت و په‌یكه‌ره‌ی ساز ده‌كرد...
قسه له‌سه‌ر كۆنی و لهمێژینهبوونی هونه‌ر نییه، قسهلهوهیه كه مرۆڤی توندوتیژ و بێ ئهنواو سه‌رلێشێواوی سه‌ره‌تا، بۆچی له گێره‌وكێشه‌ی ژیانی پڕ له كهندولهندی به‌ر له مێژوودا خه‌ریكی داهێنانی هونه‌ری ده‌بوو.
مرۆڤی سه‌ره‌تایی، شان به شانی ئه‌و هه‌وڵی تاقهتپڕووكێنهی كه بۆ پاراستنی خۆی ده‌یدا، شوێنه‌واری هونه‌ریشی ده‌خوڵقاندن و به پێی پێویست ده‌سكه‌وتی له‌و كاره‌ی ده‌بوو. به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی دیكه ئه‌گه‌ر له لاهكهوه قازانجیان تێدا نه‌بوایه به دڵنییاییه‌وه وه‌دی نه‌ده‌هاتن.
له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ژیانی مرۆڤ دا، كاركردن به شێوه‌ی گرووپی بوو. تاكه‌كانی هه‌ر گرووپێك بۆ سهرهكهوتن به‌سه‌ر كهندوكۆسپه تاقه‌تپڕووكێنه‌كانی به‌ر له مێژوودا به شێوه‌ی هاوبه‌ش و رێك‌وپێك كاریان ده‌كرد و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه هه‌ر كارێكی وه‌كوو خلۆر كردنه‌وه‌ی به‌رد یا هه‌ڵكه‌ندنی زه‌وی یا لهعهرزدانی دره‌خت یا سه‌وڵ لێدان، تێكه‌ڵییه‌كه له جووڵه‌ی رێك‌وپێك و دووباره‌بۆوه، خه‌ڵكانی سه‌ره‌تاكان له كاتی كاری گرووپی دا ئاكار و جووڵه‌ی رێكوپێكیان بووه، پێكه‌وه به‌ره‌و پێشه‌وه‌و بۆ دواوه ده‌نووشتانه‌وه و ده‌سته‌كانیان هه‌ڵده‌بڕی و ده‌یانهێنانه‌وه خوارێ، ئامێره‌كانیان وهكار ده‌خستن و هانكههانكیان ده‌كرد.
هه‌ر وه‌كی داربڕێكی ئێستاش ئه‌و ده‌مه‌ی به ته‌ور له دار ده‌ده‌ن پشوویان به خێرایی و به ده‌نگه‌وه له سینه‌یان ده‌رده‌ده‌ن، خه‌ڵكانی سه‌ره‌تاییش هاوكات له‌گه‌ڵ جووڵه رێكووپێكهكانیان، دهیاننركاند و ده‌یان هانكاند و كۆمه‌ڵه ده‌نگێكیان له قوڕگیان دێنایهدهرهوه. ئه‌و ده‌نگانه‌ی كه له قوڕگه‌وه (هاواری كار) ده‌هاتنه ده‌رێ و له‌گه‌ڵ ده‌نگی به‌ریه‌ككه‌وتنی ئامێره‌كانی كار كردن، تێكه‌ڵ ده‌بوون، یههۆی كێشی كاره‌كه‌وه جۆره هاوئاهه‌نگی و ریتمێكیان تێدابوو. دیاره كه مرۆڤه سه‌ره‌تاییه‌كان به پێی كه‌شی تایبه‌تیی خۆیانه‌وه وشهگهلێكیشیان هێناوه‌ته سه‌ر زمان.
له‌و وشانه كه به ڵی ئه‌وانه‌وه به شتگه‌لێكی جادوویی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دران و به‌رده‌وام به‌هۆی "ده‌نگی كاركردن" و "ده‌نگی ئامێری كار"ه‌وه دهپسانهوه، یه‌كه‌م گۆرانییه‌كان سه‌ریان هه‌ڵدا. هه‌ر وه‌كی كێشی كار ده‌بووه هۆی رێكوپێكیی جووڵه‌كانی جه‌سته‌و ده‌نگی مرۆڤ و سه‌رهه‌ڵدانی گۆرانی، ده‌نگی ئامێره كارییهكانیش مرۆڤیان به‌ره‌و سازكردنی ئامێره‌كانی موزیك برد. ته‌نانه‌ت هێندێك له ئامێره‌كانی موزیك راسته‌وخۆ له هێندێ سازی ژێداری كه‌ونارایی به ئیلهام وه‌رگرتن له كه‌مان ساز كران و یه‌كێك له‌وان ئامێری "چه‌نگ"ـه.
ئه‌م بۆچوونه كه یه‌كه‌مین جار له لایه‌ن كارل بوخێر(Karl buecher) ـه‌وه هاته گۆڕێ، سه‌ره‌تا زۆر به توندی كه‌وته به‌ر ره‌هێڵه‌ی ره‌خنه. به‌ڵام ورده ورده توانیی له بۆچوونه‌كانی دیكه پتر وه‌ربگیردرێ. ئه‌مرۆكه، لێكۆڵه‌رانی بواری موسیقی به گشتی شایه‌تی ئه‌وه ده‌ده‌ن كه: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی موسیقا به گۆرانییه‌وه ده‌ستی پێكرد و ئاواز تهواوكراوهی "ده‌نگی كار" و "ده‌نگی ئامێر" بوو، دووهه‌م ئه‌وه‌یكه ئامرازه‌كانی كاركردن رێخۆشكه‌ری ئامێره موزیكییه‌كان بوون.
كه‌وابوو ده‌كرێ بڵێن شێعر و موسیقیی سه‌ره‌تاییش وه‌كوو هونه‌ره‌كانی دیكه له هه‌ناوی كاركردن یا ژیانی به‌رهه‌مهێنه‌ریی سه‌ره‌تاییه‌وه هه‌ڵقوڵیون، به‌و واتایه كه كێشی كار و سێحری په‌یڤ گۆرانی و ژه‌نیاریی لێ ده‌كه‌وێته‌وه.
ئێستاش له‌زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگا سه‌ره‌تاییه‌كاندا، موسیقا هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا، ده‌خوڵقێ: كۆمه‌ڵه كه‌سێك خه‌ریكی كارێك ده‌بن و له‌و كاته‌دا، یه‌كێكیان گونجاو له‌گه‌ڵ جووڵه‌ی كاره‌كه‌یدا له‌به‌ره‌خۆیه‌وه ورته ورت ده‌كا. جا چونكه ئه‌و گرووپه هاوجووڵهو پێكه‌وه رێكن، ورتهورتهكهی ئه‌و سه‌ره‌نجی ئه‌وانی دیكه‌ش بۆ ڵی خۆی راده‌كێشێ. كه‌وابوو یه‌كێی دیكه، هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ ورتهورتهكهی ئه‌و كه له‌گه‌ڵ كێش و ریتمی كاره‌كه یه‌ك ده‌گرێته‌وه، وه‌زمان دێ و ئه‌وجار ئه‌وانیتر به جووڵه‌ی جه‌سته‌و به ده‌نگی خۆیان بۆی ده‌ستێننه‌وه. به‌و شێوه‌یه بوار بۆ هه‌وایه‌ك(ئاواز) و شێعرێك و هه‌ڵپه‌ڕكێیه‌كی گشتی ده‌ره‌خسێ و به‌هۆی دووپاته بوونه‌وه‌و راستكردنهوهوه، جێدهكهوێ و ده‌بێته شتێكی گشتی له نێو ئه‌ندامانی گرووپه‌كه‌دا. هانس زاك ده‌ڵێ: له دوورگه‌كانی ئاندامان(Andaman) له كه‌نداوی به‌نگاڵ ته‌واوی خه‌ڵك ته‌نانه‌ت منداڵه‌كانیش ده‌ستیان له سازكردن و رێك‌وپێك كردنی گۆرانییه‌كان دا هه‌یه. له كاتی سازكردنی گه‌مییه‌ك یا كه‌وانێك دا یا له‌كاتی سه‌وڵ لێدان دا سروودێك ده‌ڵێنه‌وه و دوایی له كاتی رێوڕه‌سمێكی گشتی دا بۆ ئه‌وانیتری ده‌ڵێنه‌وه. گوتنه‌وه و دووپاتهكردنهوهی هه‌ر گۆرانییه‌ك كه‌م تا زۆر، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی گۆڕانی به‌سه‌ر دابێ. هه‌م داهێنه‌رانی سه‌ره‌تایی و هه‌م وێژه‌رانی دوایی له‌كاتی گوتنه‌وه‌ی هه‌وایه‌ك دا به پێی بارودۆخی خۆیان گۆڕانی به‌سه‌ر دا دێنن و رێكوپێكتری ده‌كه‌ن.
پاش هه‌ر ئاواز و گۆرانی و ههڵپهڕكێیهك، به درێژایی ده‌یه و سه‌ده‌كان، فۆڕمی جۆراوجۆر بیچم ده‌گرن و ده‌بنه سه‌رمایه‌ی كولتووریی گرووپی سه‌ره‌تایی. هه‌روه‌كی تۆمسۆن (Thomson) ده‌ریخستووه، گۆرانییه‌كانی كار كه به‌رهه‌می ده‌زگای په‌یڤین له‌گه‌ڵ باقی ئه‌ندامانی دیكه‌یه، له كۆمه‌ڵگا جۆراوجۆره‌كان و له هه‌موو شوێنێك دا هه‌ر به‌و شێوه‌یه ساز ده‌بن. زمانناسێك به ناوی میلمهن په‌ری له ساڵی 1935 دا چووه یۆگوسڵاڤیا و و 2500 شریتی گرامافۆنی له گۆرانییه فۆلكلۆرییه‌كانی ئه‌وێ گرته‌وه. له‌و شریتانهوه به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ كه ئه‌گه‌ر یه‌ك ئاواز له لایه‌ن تاقه گۆرانیبێژێكهوه به چه‌ند شێوه‌ی جیاواز بگوترێته‌وه، یا له لایه‌ن چه‌ند گۆرانیبێژه‌وه بگوترێته‌وه، كۆمه‌ڵێك گۆڕانی به‌رچاوی تێدا دێته دی. به واتایه‌كی دیكه، گۆرانییه‌كان له ره‌وتی زه‌مه‌ن دا گۆڕانیان به‌سه‌ر دادێ. لێره‌وه‌یه كه گۆرانییه كۆنه‌كان، گه‌لێك فۆڕمی جۆراوجۆر وه‌رده‌گرن. له گۆڤاری سۆخه‌ن(په‌یڤ)ـدا چه‌ندین فۆڕم له یه‌ك گۆرانیی ئێرانی خراوه‌ته روو، و توێژه‌ران بۆ هێندێك له گۆرانییه بریتانییه‌كان كۆمه‌ڵێك فۆڕمیان كه خۆ له هه‌زاردانه ده‌ده‌ن خستۆته روو.
هه‌ر له گۆرانییه‌كانی خه‌ڵكانی سه‌ره‌تاییه‌وه به جوانی ده‌رده‌كه‌وێ كه موسیقا چه‌نده به ژیانی خه‌ڵكه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. بۆ وێنه له موسیقای هیندی دا ده‌نگی سرووشتیی بوونه‌وه‌رگه‌لێكی وه‌كوو فیل و تاووس ئێجگار زۆر ڵساییان كراوه‌ته‌وه. موسافیرێك ده‌نووسێ كه له پوونێی هیندستان كابرایه‌كی ئاوكێش كه بۆ ئاو هێنان له بیر، مانگایه‌ك به رێگه‌یه‌كی لێژدا ده‌با و ده‌یهێنێته‌وه هاوكات له‌گه‌ڵ كاره‌كه‌ی له‌به‌رخۆیه‌وه ورینگه‌ی ده‌هات، و ئاوازه‌كه‌ی به پێی جووڵه‌ی خێرا و هێوربوونه‌وه‌ی مانگاكه له رۆیشتن و گه‌ڕانه‌وه‌یدا دوو هه‌وای جیاواز بوو. جگه له‌وه‌ش موسیقای هیندیی ئێستاكه سه‌دان فۆڕمی كێشدار به ناوی راگا و تاڵ له خۆ ده‌گرێ كه هه‌ركام پێوه‌ندییان به یه‌كێك له دیارده به‌رهه‌ست (عینی) و ده‌رهه‌ست (زه‌ینی)یه‌كانه‌وه هه‌یه. كارل بۆخێر له كتێبی گۆرین دا نیشانی داوه كه نه‌ك هه‌ر له هێندستان به‌ڵكوو له هه‌موو شوێنێك كێشی گۆرانی له‌گه‌ڵ كێشی ئه‌و كاره‌ی كه له‌كاتی كردنی دا ورینگه‌ی دێ ته‌بایه‌و یه‌ك ده‌گرنه‌وه.
شێعر ناسانی رابردوو،باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه كێشی شێعر له كێشی ژیانی واقیع وه‌رگیراون. بۆ وێنه غناْ الركبان(گۆرانیی سوارچاكان) گۆرانییه‌ك بوو كه له كاتی سواری دا ده‌گوترا و له‌گه‌ڵ جووڵه‌كانی سواری یه‌كیان ده‌گرته‌وه. مه‌سعوودی له مهروهجوزهههب دا ده‌نووسێ كه كێشی كۆنی "حه‌دی) كه له به‌حری ره‌جه‌ز دایه له كێشی هه‌نگاوه‌كانی وشترانه‌وه وه‌رگیراوه و هه‌روه‌ها گوتوویانه شاعیرێك بۆ یه‌كه‌مین جار به‌حری گۆرانی(مفعول مفاعلن مفاعیلن فع) له منداڵێكه‌وه فێر بوو كه له كاتی گۆیهندا هاوكێش له‌گه‌ڵ جووڵه‌كانی خۆی دا ده‌یگوت"قاڕێ نه‌ده‌م له گۆیهكهم دهخیچێم". ده‌سته‌یه‌ك له گۆرانییه‌كانی خه‌ڵكی خۆجێیی مائۆری (Maori) و نیو هێبریدس له پۆلینزی دوو به‌ندی له‌دوای یه‌كه به كێشی جیاوازه‌وه: به‌ندی یه‌كه‌م ناوی "گه‌ڵایه" و به‌ندی دووه‌م "به‌روبوو". هه‌روه‌ها یه‌كێك له قالبهكانی گۆرانیی خۆجێیه‌كانی تیكۆپیا له پۆلینزی سێ به‌ندی هه‌یه:"ته‌ركی قه‌دی دره‌خت" و دووه‌م "وشه نێوئاخنهكان" و سێهه‌م"لكوپۆی میوه"ی پێ ده‌گوترێ.
هه‌روه‌كی فۆڕم و ناوه‌رۆكی گۆرانییه سه‌ره‌تاییه‌كان باسی شێعر و ژیان ده‌كه‌ن، شێوه‌ی سازبوونی گۆرانییه‌كانیش هه‌ر ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن. و شوێنه‌واری "ده‌نگی ئامێره‌كانی كار" و "ده‌نگی كار" له هێندێكیان دا به راشكاوی هه‌ستی پێ ده‌كرێ. بورتۆن باسی دیمه‌نێك ده‌كا كه له ئافریقای ناوه‌ڕاست دا به چاوی خۆی بینیوێتی و ده‌ڵێ: شه‌وێكیان هێندێك له خه‌ڵكی خۆجێیی كه كۆڵیان بۆ سپی پێستێك ده‌كێشا له ده‌وری ئاگرێك كۆ ببوونه‌وه، و لهبهرهخۆیانهوه ژان و ئازار و ئاره‌زووه‌كانیان ده‌خسته نێو چوارچێوه‌ی شێعره‌وه. ئه‌وانه ئه‌وه‌نده‌یان شێعر هۆنییه‌وه هه‌تا خه‌و بردنییه‌وه. شێوه‌ی كاره‌كه‌ی ئه‌وانه به‌و جۆره بوو كه هه‌ركام به نۆره تاكهشێعرێكیان ده‌گوت و له كۆتایی هه‌ر تاكهشێعرێك دا هه‌مووان یه‌ك ده‌نگ وشه‌ی پوتی(Puti) یان كه به‌واتای "كرم"ـه دووجار ده‌گووته‌وه:
ـ سپی پێستی ناجسن به‌ستێن به‌جێ ده‌هێڵێ ـ پوتی پوتی!
ئێمه ده‌كه‌وێنه شوێن سپی پێستی ناجسن ـ پوتی پوتی!
تا ئه‌و شوێنه‌ی زگمان تێر بكا ـ پوتی پوتی
ده‌برین تهپۆڵك و رووباران ـ پوتی پوتی
له‌گه‌ڵ كاروانی ئه‌و بازرگانه مه‌زنه ـ پوتی پوتی...
موسافیرێكی دیكه ده‌گێڕێته‌وه كه له شوێنی هۆزی تۆن گا له ئه‌فریقای ناوه‌ڕاست كوڕێكی دیت كه له قه‌راغ جادهیهكهوه بۆ به‌رد بۆ خێوه سپی پێسته‌كه‌ی خۆی ده‌شكێنێ و گۆرانی ده‌ڵێ:
ـ خراپمان له‌گه‌ڵ ده‌جووڵێنه‌وه ـ ئه‌ها
له‌گه‌ڵمان زۆر توند‌و تیژن ـ ئه‌ها
قاوه‌ی خۆیان ده‌خۆنه‌وه ـ ئه‌ها
و هیچ به ئێمه ناده‌ن ـ ئه‌ها
كوڕه‌كه له كاتی گوتنی "ئه‌ها" دا كه وه‌كوو "ده‌نگی ئامێر" و "ده‌نگی كار" و توخمی سه‌ره‌كیی كێشی گۆرانییه‌كه‌ی ئه‌و بوو، چه‌كوچه‌كه‌ی خۆی له به‌رده‌كه راده‌كێشا.
ده‌كرێ به‌ستراوه‌یی مۆسیقا به سێحر و جادووه‌وه له نێو گۆرانی و چه‌مكه‌كانی موسیقای هۆزه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئێستا و خه‌ڵكی شاره‌ستانیی به‌ساڵاچوودا به‌دی بكه‌ین. به رای ئه‌وانه، ده‌بێ هه‌واكانی مۆسیقا به زایه‌ڵه‌ی دنیایه‌كی دیكه بزانین. هیندییه‌كان پێیان وابوو كه به‌رهه‌ما داهێنه‌ری ساز و گۆرانی بوو و ده‌نگه حهوتهوانهكانی موسیقای هیندی هه‌ر كام پێوه‌ندییان به یه‌كێك له ئاسمانه‌كانه‌وه هه‌یه. له ئێران‌دا ساسانییه‌كان و له یۆنانی كۆنیشدا، پێیان وابوو كه مۆسیقا پێوه‌ندیی به گه‌ردوونه‌وه هه‌یه و ئێرانییه‌كان مه‌ودای نێوان ده‌نگه‌كانیان به "ره‌مل" و "ئێسترڵب" (كه دوو ئامێری گه‌ردوون ناسی بوون" ده‌زانی و، ده‌زگاكانی مۆسیقایان به پێی ریزی مانگه‌كان ریزبه‌ندی ده‌كرد. له ئه‌ورووپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستدا مۆسیقایان بۆ سازكردنی كیمیا به شتێكی كاریگه‌ر ده‌زانی و، له كیمیاگه‌ریدا نیشانه‌كانی موسیقییان به‌كار دێنا. به گشتی له ته‌واوی كۆمه‌ڵگا كۆنه‌كاندا ـ هه‌ر له چین و هیند و بابله‌وه بگره هه‌تا یۆنان ئه‌ورووپای ئهدهكانی ناوه‌ڕاست و جیهانی ئیسڵم ـ دیارده‌كانی مۆسیقایان به هه‌ڵقوڵاوی دیارده گه‌ردوونییه‌كان و ئه‌ستێره‌و وه‌رزه‌كان و مانگ و رۆژ و كات و نه‌خۆشی و حاڵه‌ت و ئه‌ندامانی له‌ش ده‌زانی. فیساگۆرسییهكانی یۆنان و رۆما و سۆفییه‌كانی ئیسڵم جیهانیان به سازێكی تاقانه ناوده‌برد كه له "معارف" كتێبه‌كه‌ی بهاْولد دا به "چه‌نگی جیهان" شوبهێنراوه. خواكان خوڵقێنه‌ر و شێت و شه‌یدای مۆسیقان. به پێی ته‌ورات، لهخواترسێك به ناوی یوبال مۆسیقای داهێناوه. به پێی گێڕانه‌وه مسیرییهكان، تۆت خوای زانست چه‌نگی داهێناو كۆمه‌ڵێك كتێبی له‌مه‌ڕ موسیقاوه نووسی. به پێی ئه‌فسانه هیندییه‌كان نارادا یه‌كێك له گۆرانیبێژه‌كانی ریك ڤێدا، له لایه‌ن خوای زانست و په‌یڤه‌وه په‌روه‌رده كرابوو. یۆنانییه‌كان ده‌ڵێن ئاپۆلۆن ژنیار بوو. گێرانه‌وه ژاپۆنییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئیزاناگی و ئیزانامی ئافرێنه‌ره ئاسمانییه‌كانی ژاپۆن، له كاتی خوڵقاندنی زه‌وی دا گۆرانی و سروودیان ده‌چڕی.
ئه‌وه‌ی كه له كارگه‌ی خواكاندا رێك بخرێ، به‌ناچاری تایبه‌تمه‌ندییه‌كی سه‌یر و سه‌مه‌ره‌ی ده‌بێ. ده‌ڵێن ئامفی یۆن كۆڕی زیۆس خوای خواكانی یۆنان، كاتی شانی دایه به‌ر هه‌ڵچنینی دیواره‌كانی شاری تێبای، ده‌ستی كرد به ژه‌نینی "ئه‌رغه‌نوون" و گۆرانی گوتن و به‌و شێوه‌یه هه‌موو كه‌ره‌سه‌كانی به‌ره‌و ڵی خۆی راكێش كرد و كاروبار بیناسازیی ئاسان كرده‌وه. ژاپۆنییه‌كان له رابردوودا، له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ئه‌گه‌ر یه‌كێك بیه‌وێ ته‌واوی بیست ئامێره موسیقییهكهی ژاپۆن بژه‌نێ، ده‌توانێ تۆز و خۆڵی به‌ری میچه‌كان بخاته سه‌ما. به پێی ئه‌فسانه‌یه‌كی ئیرله‌ندی داغدا كاهێنێكی سه‌ربه‌ست بوو. جه‌رده‌ی ده‌ریایی سازهكهیان لێ دزی. داغدا به شوێن سازهكهیدا گه‌ڕاو ئاخری جه‌رده‌كانی ده‌ریای دۆزییه‌وه‌و سازه‌كه‌ی خۆی بینییه‌وه كه به دیواری جهردهكانهوه هه‌ڵواسراوه، بانگی سازه‌كه‌ی كرد، سازه‌كه له دیواره‌كه لێ بۆوه و به وه‌ها خێراییهكهوه به‌ره‌و ئه‌و باڵی گرت كه له‌سه‌ر رێگه‌كه‌ی خۆی وه نۆ كه‌س كه‌وت و هه‌ر نۆیانی كوشت. ئیتر داغدا بۆ رزگاركردنی هۆی ده‌ستی كرد به ژه‌نین و سێ هه‌وای لێ دا. یه‌كه‌میان ژنانی وه‌ده‌نگ هێنا، دووه‌میان ژنان و پیاوانی وه‌پێكه‌نین خست و سێهه‌میان هه‌مووانی ده‌خه‌و كرد و هه‌لی راكردنی بۆ ره‌خساند.
بێ گومان ئه‌و هۆكاره‌ی كه بێ گیانه‌كان وه‌سه‌ما دێنێ، كاریگه‌رییه‌كی پتری له‌سه‌ر گیانله‌به‌ره‌كان ده‌بێ. هه‌ر بۆیه كاریگه‌ریی موسیقا له‌سه‌ر فریشته‌كان و شه‌یتان و په‌ری و حه‌یوان و مرۆڤه‌كان، گه‌لێك ئه‌فسانه‌ی لێ كه‌وتۆته‌وه. له ئه‌فسانه‌كانی عه‌ره‌بان دا، باسی تاسه‌باریی شه‌یتان بۆ موسیقا و هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستیی دێوه‌زمه‌كان بۆ شێوه‌كاری كراوه.
عه‌ره‌بان ژه‌نیاری مه‌زن ئیبراهیم موسڵییان به "هاوڕێی شه‌یتان" ده‌زانی. له كتێبی ئهغانی دا ئاوا هاتووه: ئیبراهیم گوتوویه‌تی كه شه‌وێك له ژووره‌كه‌ما دانیشتبووم، پیرێكم لێ وه‌ژوور كه‌وت به قهڵافهتێك سه‌یره‌وه و له به‌رامبه‌رمه‌وه دانیشت. فه‌رمووم كرد نان بخوا،خۆی بوارد و گوتی:" خواردن بۆ ئێوه هاتووه، شه‌رابم دایه وه‌ریگرت و چه‌ند ده‌فرێكی خوارده‌وه. ئیتر داوای كرد كه گۆرانییه‌كی بۆ بڵێم و ئاوازێكی بۆ بژه‌نم. به ناچاری قبووڵم كرد‌و عوودهكهمم هه‌ڵگرت و ده‌ستم كرد به چڕین. زۆری پێ باش بووم و گوتی: كه‌س له‌م دنیایه تۆزت ناشكێنێ. ئیتر عووده‌كه‌ی لێ وه‌رگرتم و ده‌ستی كرد به ژه‌نین و چڕین. ئازای ئه‌ندامی من و دار‌و دیوار له‌گه‌ڵی دا ده‌یانگوته‌وه و ئه‌وه‌نده جوانی گوت كه من ته‌ریق بوومه‌وه. دوایی عووده‌كه‌ی پێ دامه‌وه و من ئه‌و ئاوازانه‌م لێدانه‌وه. ئیتر هه‌ستا رۆیشت و من هاتمه دهرێو پرسیارم له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌م كرد كه ئاخۆ دهنگكێكیان بیستووه؟ گوتیان: به‌ڵێ، ئای له‌و ئاوازه خۆشه‌ی كه له ژیانماندا نه‌مانبیستبوو.
ئیتر چوومه ڵی دهركهوانهكه. لێم پرسی كه‌وه‌ها پیره‌پیاوێك له ڵی منه‌وه هات ده‌رێ ده‌زانی بۆ كان ڵ رۆیشت؟ گوتی: سوێند به خودا كه هیچ كه‌س له‌م ده‌رگه‌یه‌وه نه‌چۆته ده‌رێ. ئه‌من سه‌رم سووڕماو گه‌ڕامه‌وه ژووره‌كه‌م. له پڕ گوێم له ده‌نگێك بوو كه گوتی: برایم پێت سه‌یر نه‌بێ" ئه‌و پیره‌ی هاتهڵت ئه‌من بووم كه ئیبلیسم و ویستم ئه‌و دوو ئاوازه‌ت فێر بكه‌م. ئه‌من به هه‌شتاو چوومه ڵی هاروونهرهشید و سه‌رله‌به‌ر بۆم گێڕایه‌وه. فه‌رمانی دا عوودهكه هه‌ڵگرم بزانم ئه‌و دوو ئاوازه‌م له بیر ماوه یان نا. ئه‌من ده‌ستم دایه عووده‌كه‌م و سه‌رله‌به‌ر ئه‌و دوو ئاوازه‌م بۆ لێدایه‌وه. و هاروون به پێكه‌نینه‌وه گوتی كه له‌گه‌ڵ ئیبلیس ده‌ستت تێكه‌ڵ كردووه و ئیتر شاباشێكی باشی پێدام.
چینییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ده‌كرێ به زمانی موسیقا خواكانی بدوێنی. ئیتر زه‌نگوڵه‌ی گه‌وره‌یان ساز ده‌كرد و بۆ بزوواندنی خواكان ره‌تاندنی شه‌یتانه‌كان، دهیانزرینگاندنهوه. هه‌روه‌ها مه‌سیحییه‌كانی ئه‌وروپای سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاست له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بوون كه ده‌نگی زه‌نگوڵه هێزێكی جادویی هه‌یه و دێوه‌زمه ده‌ترسێنێ.
له نێو خه‌ڵكی ئێرانیشدا وا باوه كه به كوتانی سندان و ئاسنه‌واڵه ده‌كرێ شه‌یتان و خێو و جنۆكه راو بنێی و مانگ و خۆر گیرانیش كۆتایی پێ بێنی.
له ئه‌ده‌بیاتی كۆنی هه‌موو گه‌ڵن دا، گه‌لێك چیرۆك هه‌ن سه‌بارت به گرتنی ئاژه‌ڵان له رێگه‌ی موسیقاوه. بۆ وێنه حهقایهتێكی كهشفولمهحجوبتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه:
"ئیبراهیمی خه‌واس ده‌ڵێ، من ئه‌و كاته‌ی گه‌یشتمه هۆزێك له هۆزانی عه‌ره‌ب و بوومه میوانی ئه‌میرێك له ئه‌میرانی عه‌ره‌ب، قولهڕهشێكم بینی كه پێی له كۆت و زنجیر كرابوو و له‌به‌ر ده‌رگه‌ی ره‌شماڵ له‌به‌ر قرچه‌ی خۆر دانرابوو. به‌زه‌ییم پێی داهات و ویستم داوا له میر بكه‌م لێی خۆش بێ. گوتم: له‌به‌ر دڵی من له‌و خوڵامه خۆش به. گوتی: له پێشدا بزانه تاوانه‌كه‌ی چییه، ئینجا ئازادی بكه، چونكه تا ئه‌وده‌مه‌ی میوانی منی هه‌قی هه‌موو شتێكت هه‌یه. گوتم پێم بڵێ چ كه‌تنی كردووه؟
ئه‌وه خوڵامێكی وشترهوانهو ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه. من ئه‌وم نارده مه‌زراكه‌ی خۆم كه باری چه‌ند وشترێكم دانه‌وێڵه بۆ بێنێ. ئه‌و رۆیشت و باری دوو وشتری له وشترێك ناو له رێگایه تێی دهچریكاندو وشتر غاریان ده‌دا هه‌تا ئه‌وه‌یكه له ماوه‌یه‌كی كورت دا به دووهێنده باره‌وه كه من گوتبووم گه‌یشتنه‌وه ئێره. هه‌ر له‌گه‌ڵ باریان له وشتر داگرتن وشتر یه‌ك له دوای یه‌كتر بهڵداهاتن و مردن. ئیبراهیم گوتی: زۆرم پێ سه‌یر بوو. گوتم ئه‌ی میر، دڵنیام له‌وه‌ی كه تۆ درۆیه ناكه‌ی، به‌ڵام ئه‌من به‌ڵگه‌م ده‌وێ. له‌و قسانه دابووین كه چه‌ند وشترێكیان له بیابانه‌وه هێنایه سه‌ر بیر‌و ئاو ئاویان بده‌ن. ئه‌میر پرسی: چه‌ند رۆژه ئه‌و وشترانهتان ئاو نه‌داون؟ گوتیان سێ رۆژه ئاویان نه‌خواردۆته‌وه. ئه‌میر فه‌رمانی به خوڵامه‌كه دا تێی چریكێنێ. وشتر هه‌موو له چریكه‌ی ئه‌و رامان و ده‌میان بۆ ئاو نه‌برد هه‌تا له‌نه‌كاو ده‌رپه‌ڕین و به بیابان وه‌ربوون.
هه‌ر له‌و كتێبه‌دا هاتووه كه به ژه‌نینی موسیقا ئاسكه كێوی سه‌رمه‌ست ده‌بن هه‌تا خه‌ویان لێ ده‌كه‌وێ، و راوچی ده‌یانگرن.
چیرۆكی كاریگه‌ریی موسیقا له‌سه‌ر مرۆڤ ته‌واوی مێژووی موسیقای كۆن و نوێی ته‌نیوه‌ته‌وه. خه‌ڵكانی سه‌رتایی بۆ وێنه هۆزی كانیكاس له هیند له كاتی لێدان یا بیستنی موسیقا دا له‌خۆ ده‌چوون، وه‌ك چۆن سۆفییه‌كانی ئیسڵمیش به سه‌ما وایان لێ ده‌هات. له سه‌ده‌ی چواری زاینی دا ئامبروز پارسا كه به موسیقای خۆجێیی خه‌ڵكی ناوچه‌كه كۆمه‌ڵه ئاوازێكی بۆ كلێسه دانابوو تاوانباریان كرد به‌وه كه به موسیقا ده‌یه‌وێ دڵی خه‌ڵك داگیر بكا‌و جادوویان لێ بكا. گهڵنی جۆراوجۆر تواناییه‌كی په‌روه‌رده‌یی و راهێنانی گه‌وره‌یان داوه‌ته پاڵ موسیقا. یۆنانییه‌كان موسیقایان به یه‌كێك له گرینگ‌ترین ئامرازه‌كانی په‌روه‌رده‌و راهێنان و چاره‌سه‌ری و ده‌رمانی نه‌خۆشییه‌كان ده‌زانی. به رای گونفۆسیۆس موسیقا باشترین هۆكارو فاكته‌ری چاكسازیی داب و نه‌ریت و ئهخڵقی كۆمه‌ڵگا و وه‌دیهێنه‌ری دۆستایه‌تی و چاكه‌كارییه. ئه‌و له‌م باره‌یه‌وه وتوویه‌تی: به شێعر هه‌ستی خۆتان ببزوێنن و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆتان به‌هێزتر بكه‌ن و په‌روه‌رده‌و راهێنانتان به موسیقی پوخته بكه‌ن. ده‌ڵێن كۆنفۆسیۆس وه‌ها كه‌وته ژێر كاریگه‌ریی ئاوازێكی موسیقاوه كه بۆ ماوه‌ی سێ مانگ به‌س گیای خوارد. چیرۆكی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌بوونه‌سری سامانی بۆ بوخارا به هاندانی ژه‌نیاریی و گۆرانیی روودهكیی سه‌مه‌رقه‌ندی و چیرۆكی له‌خۆچوونی خه‌ڵكی نێو مه‌جلیسه‌كه‌ی ئیبنی عیباد به هۆی ورووژاندنی به‌ربه‌ت ژه‌نینی فارابی پێویستیی به گێڕانه‌وه نییه. و هه‌روه‌ها ئیبنی خه‌له‌كان نووسیوێتی: كاتێك ئیبراهیمی موسڵی له‌گه‌ڵ ده‌نگی سازی مه‌نسووری زهلزهل تێی دهچریكاند و گۆرانیی ده‌گوتن، هه‌رچی گوێی لێ ده‌بوو دڵی له‌خۆ ده‌چوو
نووسین:ئه‌میر حسێن ئاریانپوور
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.