دادگای تاوانەکانی عێراق سزای زیندانی هەتاهەتایی بەسەر میلینا حەسەن بوگدیری فەرەنسی دەرکرد بە تاوانی هەبوونی پەیوەندی بە ڕێکخراوی داعشەوە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دادگای تاوانه‌كانی عیراق بڕیاری دا سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر میلینا بوگهدیر هاوڵاتی فه‌ره‌نسی بسه‌پێنێت.
ئاژانسی فرانس پرێس بڵاویكرده‌وه كه ئه‌و دادوه‌ره‌ی سه‌رپه‌رشتی دادگاییهكردنهكهی ده‌كرد، گوتی: دادگا هێنده به‌ڵگه‌ی له‌به‌رده‌ستدایه تاوه‌كو بتوانێت سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی به‌سه‌ر میلینا بوگهدیر بسه‌پێنێت به‌پـێی یاسای دژه تێرۆر كه سزاكه‌ی تا له‌سێداره‌دانه.
هاوکات پێشتر جان ئێف لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند "میلینا تیرۆرستێکی ناو داعش بووە و دژی عێراق شەڕی کردووە، بۆیە دەبێت هەر لەو وڵاتەدا دادگایی بکرێت.
میلینا بوگهدیر له هاوینی ساڵی 2017 له شاری موسڵ ده‌سـتگیركرا و پێده‌چێت هاوسه‌ره‌كه‌ی له میانه‌ی رزگاركردنی شاری موسڵ له داعش كوژرابێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.