Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 09:52

باڵیۆزی تورکیا: ناره‌زایی گه‌ل و حکومه‌تى عێراق به‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌گه‌ینم

توركیا بەڕێژەی 50% ئاوی رووبارى دیجله‌ى لەسەر عێراق گرتووەتەوە
کوردستان TV
100%

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، وه‌ڵامى كاردانه‌وه‌ فه‌رمییه‌كان و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى شه‌قامى عێراقی له‌باره‌ى بڕینی ئاوى ڕووبارى دیجله‌ و دروستكردنى به‌نداوى ئه‌لیسۆ، ده‌داته‌وه‌.

فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزى ئه‌نقه‌ره‌ له‌ به‌غدا، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند" سكاڵاى برا عێراقییه‌كان له‌باره‌ى ئاوه‌وه‌ ده‌بینم، نامه‌ى هه‌مووتان قه‌بووڵ ده‌كه‌م. هه‌موو نامه‌و سكاڵاكانتان به‌ ئه‌نقه‌ره‌ ده‌گه‌یه‌نم، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ى باڵیۆزم، به‌ڵكو وه‌ك دۆست و یه‌كێك له‌ به‌غداییه‌كان".

باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، نووسیویه‌تى" ده‌مه‌وێت ڕاستییه‌كان بزانن، توركیا ئه‌وكاته‌ى كۆكردنه‌وه‌ى ئاوى له‌ به‌نداوى ئه‌لیسۆ دواخست، بیرۆكه‌ى خۆى بۆ هاریكاریكردن خسته‌ به‌رچاو، ئه‌م جاره‌ش پێش ده‌ستكردن به‌ كۆكردنه‌وه‌ى ئاو به‌هه‌مان شێوه‌ هاریكارى خۆى خسته‌ڕوو، پێش ماوه‌یه‌كی كه‌م شاندێكى ته‌كنیكی عێراقی سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره‌ى كرد".

هه‌روه‌ها گوتیشی" توركیا هیچ هه‌ناگوێك به‌ بێ ڕاوێژ له‌گه‌ل دراوسێكانى نانێت، ئه‌م هه‌نگاوه‌شى به‌ ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دراوسێكه‌ى كردووه‌".

لە ماوەی رۆژانی رابردوودا ئاوی رووباری دیجلە بەشێوەیەكی ترسناك كەمی كردووە و سەرچاوە فەرمییەكانی عێراق رایانگەیاندووە، كه‌ توركیا بەڕێژەی 50% ئاوەكەی لەسەر عێراق گرتووەتەوە، كه‌ ئه‌مه‌ش مەترسی وشكردنی بەندەری مووسڵ و زەویە كشتوكاڵییەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق هه‌یه‌.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.