Erbil 38°C سێشەممە 19 تشرینی دووەم 09:30

کۆمیسیۆن: چاوه‌ڕێى بڕیارى دادگاى فیدراڵی ده‌که‌ین له‌ باره‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌

كۆمسیۆن وەڵامی پەرلەمانی عێراق ده‌داته‌وه‌
کوردستان TV
100%

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق لە نامەیەكدا بۆ پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، كە بڕیاری دانیشتنە نائاساییەكەی پەرلەمان لە روژى 28/5/2018دا لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە تانەی لێدراوە، بۆیە لەمبارەیەوە چاوەڕوانی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەكەن.

كۆمسیۆن لە نامەكەدا، كه‌ ئیمزای مەعن هیتاوی سەرۆكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی لەسەرە، ئاماژەی داوە كۆمسیۆن ڕێز لە تەواوی بڕیارەكەی پەرلەمانی عێراق دەگرێت، بەڵام لەبارەی ئەم بڕیارەی كۆبوونەوە نائاساییەكەی پەرلەمان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، بەهۆی تانەلێدانەوە لەلایەن سەرۆك كۆماری عێراق، چاوەڕێی بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی دەكەن.

پەرلەمانی عێراق لە كۆبوونەوەیەكی نائاساییدا، كە گومان لە تەواوبوونی ژمارەی یاسایی ئەندامانی هەیە، بڕیاری رەتكردنەوە و هەڵوەشاندنەوەی بەشێكی زۆری ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراقی داوە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.