Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 09:50

ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی سێ ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌ کێشه‌ی هاووڵاتیان کۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌و سێ ته‌وه‌رانه‌ كێشه‌ی زۆربه‌ی هاووڵاتیان و دانیشتووانی سنووری پارێزگای هه‌ولێره
ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی سێ ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌ كێشه‌ی هاووڵاتیان كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4-6-2018 ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر له‌باره‌ی سێ ته‌وه‌ری تایبه‌ت به‌ كێشه‌ی هاووڵاتیان كۆببێته‌وه كه‌ پێده‌چێت ئه‌و سێ ته‌وه‌رانه‌ كێشه‌ی زۆربه‌ی هاووڵاتیان و دانیشتووانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر بن‌. 

ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای هه‌ولێر بریتیتن له‌ یه‌كه‌م، داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانییه‌كانی سه‌رجه‌م قه‌زا و ناحیه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگای هه‌ولێر و هه‌روه‌ها نه‌هێشتنی مۆنۆپول كردنی په‌خشی كه‌ناڵه‌ لۆكالییه‌ ناوخۆییه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌هلییه‌كانه‌وه‌ و هه‌روه‌ها هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین. 

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ر سێ ته‌وه‌ره‌كه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌وه‌ به‌ قازانجی خه‌ڵك ده‌نگیان له‌سه‌ر بدرێت و بخرێنه‌ به‌رده‌م پارێزگاری هه‌ولێر و حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌ی له‌ قازانجی هاووڵاتیان پێداچوونه‌وه‌یان پێدا بكرێته‌وه‌. 
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.