Erbil 38°C سێشەممە 14 کانوونی دووەم 13:36

ئه‌فغانستان.. خۆکوژێک خۆى له‌ کۆبوونه‌وه‌یه‌کى پیاوانى ئایینى ته‌قانده‌وه‌ و 8 که‌سى کرده‌ قوربانى

تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیاریه‌تى خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌
ئه‌فغانستان.. خۆكوژێك خۆى له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كى پیاوانى ئایینى ته‌قانده‌وه‌ و 8 كه‌سى كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رویته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 4ى حوزه‌یرانى 2018، له‌ كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان خۆكوژێك خۆى له‌ گردبونه‌وه‌یه‌كى پیاوانى ئایینى موسڵمان ته‌قانده‌وه‌.

گردبوونه‌وه‌یه‌كى پیاوانى ئاینى موسڵمان له‌ كابولى پایته‌ختى ئه‌فغانستان ئه‌نجام درا به‌مه‌به‌ستى بانگهێشتى ئاشتى و نه‌هێشتنى كارى تیروریستى، له‌و كاته‌دا پیاوانى ئایینى له‌ كاتى به‌جێهێشتنى خێوته‌ گه‌وره‌كه‌ خۆكوژێك خۆى پیایاندا ته‌قانده‌وه‌ و به‌لایه‌نی كه‌م 8 كه‌س بوونه‌ قوربانى.

جێی ئاماژه‌یه‌ تا ئێستا هیچ گروپێك به‌رپرسیاریه‌تى خۆی له‌ هێرشه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌، ئه‌م كاره‌ش ره‌وش و بارودۆخى ئاسایشى تێكداوه‌ له‌ كاتێكدا بڕیاره‌ هه‌ڵبژرادنى په‌رله‌مانى و ئه‌نجوومه‌نى قه‌زاكان له‌ 20ـی تشرینى یه‌كه‌م به‌ڕێوه‌بچێت.

هاوكات له‌ وڵاتى ئه‌فغانستان و له‌ مانگه‌كانى پێشوو زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ ده‌یان خه‌ڵكى كردۆته‌ قوربانى.


سیروان عه‌زیز 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.