Erbil 38°C دووشەممە 18 تشرینی دووەم 03:28

ریال مه‌درید داوا له‌ڕۆناڵدۆ ده‌کات بێده‌نگى هه‌ڵبژێرێت له‌ئێستادا

داواى لێده‌كات له‌چاوه‌ڕوانى دابێت
کوردستان TV
100%


دوای  به‌كۆتا هاتنى یاری كۆتایی خولى یانه‌ پاله‌وانه‌كانى ئه‌وروپا ، له‌و یاریه‌دا ریال مه‌درید توانى سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر لێڤه‌رپولدا تۆمار بكات و ببێته‌ پاڵه‌وانى خوله‌كه‌ بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ، له‌دوای یاریه‌كه‌ ڕۆناڵدۆ له‌لێدوان و ده‌ركه‌وتنه‌كانى ئاماژه‌ی به‌ڕۆیشتنى ده‌دا  له‌ڕیزه‌كانى یانه‌دا ، له‌ئێستادا كارگێری یانه‌كه‌ داواى له‌ئه‌ستێره‌ پورتوگالیه‌كه‌ كردووه‌ بێده‌نگى هه‌ڵبژێرێت تا راهێنه‌ری نوێى یانه‌ ده‌ست نیشان ده‌كرێت و ده‌بێته‌ شوێن گره‌وه‌ى زێنه‌دین زێدان كه‌له‌هه‌فته‌ى پێشوو ناوبراو ده‌ستى له‌كاركێشایه‌وه‌ . 


ڕۆناڵدۆ له‌ئێستادا په‌یوه‌ندی كردووه‌ به‌ هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌ى و بۆ به‌شدارى له‌مه‌شق و راهێنانه‌كان له‌پێناو ئاماده‌كاری پورتوگال بۆ یاریه‌كانى جامى جیهانى 2018ى رووسیا كه‌ له‌ 14 - 6 - 2018  یاریه‌كانى مۆندیال ده‌ست پێده‌كه‌ن 


 

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.