به ئاماده‌بوونی جه‌ماوه‌رێكی زۆر له هونه‌رمه‌ندان و شاعیران و نووسه‌ران و سه‌وداسه‌رانی، دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی حه‌سه‌ن زیره‌ك له‌سه‌ر گڵكۆی خۆی له بۆكان یادی نۆساڵه‌ی كۆچی دوایی شمشاڵژه‌نی به‌ناوبانگی كورد (قاله مه‌ڕه) كرایه‌وه.
له سه‌رتادا "سووسه‌ن حه‌سه‌ن" زاده به‌رپرسی دامه‌زراوه‌ی فه‌رهه‌نگی و هونه‌ریی حه‌سه‌ن زیره‌ك یاد و بیره‌وه‌یی كۆچكردووی به به‌رزیه‌وه نرخاند و ڕۆڵی دیار و به‌رچاوی ئه‌و شمشاڵ ژه‌نه‌ی له كلتوور و فه‌رهه‌نگی ڕه‌سه‌نی كوردیدا شه‌نوكه‌و كرد، دواتر هه‌ر یه‌ك له ڕه‌سووڵ چووپانی (شوانه) و حه‌سه‌ن كه‌ریمیان و مسته‌فا ئیلخانیزاده و عوسمانه سوور و عه‌لی فرووته‌ن و ئیحسان زیره‌ك به شیعر و وتار و گۆرانی و چه‌ند چالاكیی دیكه به‌رنامه‌ی یاده‌كه‌یان ده‌وڵه‌مه‌ندتر كرد.
شایانی باسه (قاله مه‌ڕه) ناوی (قادر عه‌بدوڵڵا زاده)یه و كه‌سێكی دیار و به‌رچاو بوو له شمشاڵژه‌نیدا و له یه‌كێك له گونده‌كانی سه‌ر به شاری بۆكانی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌دایك بووه و هه‌ر له ته‌مه‌نی لاوییه‌وه ئاشق و ئه‌وینی شمشاڵژه‌نی كه‌وتۆته سه‌ر و له‌گه‌ڵ ئه‌و ئامێره‌دا ئاشنایه‌تیه‌كی به‌تینی په‌یدا كردووه و هه‌میشه له‌گه‌ڵیدا ژیاوه تا ئه‌و كاته‌ی له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌كی درێژخایه‌ن كۆچی دوایی كردووه و لێی جیا بۆته‌وه.
سه‌رچاوه / هه‌ولێر
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.