سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئەتۆمی ئێران و وەستاندنی شەڕانگێزییەکانی ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست سەردانی ئەوروپا دەکات.
ئه‌مرۆ بنیامین ناتانیاهۆ سه‌رۆك وه‌یزرانی ئیسرائیل به سه‌ردانێكی فه‌رمی و به ئاجێندای رازیكردنی وڵاتانی ئه‌وورپی بۆ پاشه‌كشه‌كردنیان له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران، گه‌یشته ئه‌ورووپا.
به‌ر له ده‌ستپێكی سه‌ردانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ به میدیاكانی راگه‌یاند، هه‌لوێستی ئۆرشه‌لیم سه‌باره‌ت به ئێران روون و نه‌گۆڕه، رێگه ناده‌ین ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمی.
هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی بنیامین ناتانیاهو سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بۆ ئه‌ورووپا چوار رۆژ ده‌خایه‌نێت و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وڵاتانی ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و بریتانیا كۆ ببێته‌وه.
ناوبراو له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئاشكرای كرد، مه‌به‌ستیه‌تی له‌و سه‌ردانه‌یدا، ئامانجی هێرشكارانه‌كه‌ی ئێران له ناو خاكی سووریا و وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست بۆ سه‌ركرده‌كانی ئه‌ورووپی بخاته‌ڕوو. ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئیسرائیل خۆی به ده‌ستكراوه ده‌بینێت له لێدان و به ئامانج گرتنی بنكه سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر به ئێران له هه‌ر شوێنێكی سوریادا كه ده‌بنه هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
دیاره به‌رپرسانی باڵای ئیسرائیل چه‌ندین جار‌و به ئاشكرا رایانگه‌یاندووه كه بوونی سه‌ربازی ئێران له‌ناو خاكی سورویادا قبووڵ ناكه‌ن. هاوكات ئێران رایگه‌یاندووه، له سووریا له‌سه‌ر داوای رژێمی سوریا هێزه‌كانیان له‌و وڵاته‌ن و تا ئه‌و كاته‌ی كه پێویست بكات له‌و سوریا ده‌مێننه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌ش و دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ناتانیاهۆ بۆ رووسیا كۆشكی كرملین داوای كرد سه‌رجه‌م هێزه سه‌ربازییه بیانیه‌كانی له‌وانه‌ش ئێران له سووریا بكشێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.